سەرۆك کۆمار نامه‌یه‌ك له‌قەداسەتی پاپای ڤاتیکانی پێگەیشت

سیاسی
  • 7-05-2024, 15:33
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، سوپاسنامەیەکی لە پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیکان لەوەڵامی بروسکەی پیرۆزبایی بەڕێزیان بەبۆنەی یانزەیەمین ساڵڕۆژی دەستبەکاربوونییەوە لەسەر تەختی پاپایەتی لە ڤاتیکان، پێگەیشت.
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاند" ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆك کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە بەڕێز میتا لەسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
    لە دیدارەکەدا سەرۆك کۆمار ستایشی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و دەوڵەتی ڤاتیکان و هاریکاری و هاوئاهەنگی هاوبەش بۆ چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و ناوچەکەدا کرد، جەختیشی لە گرنگی هەوڵەکانی قەداسەتی پاپا کردەوە لە بنیاتنانی کولتوری خۆشەویستی و برایەتی و ئاشتی لەنێوان نەتەوە و گەلاندا.
    هەروەها سەرۆك کۆمار باڵیۆزی راسپارد سڵاو و هیوای تەندروستی باش بە قەداسەتی پاپای ڤاتیکان بگەیەنێت، هاوکات ستایشی هەوڵەکانی باڵیۆزی کرد، کە لە ماوەی کارکردنیدا لە وڵات پێشکەشیکردوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتووی.
    لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ڤاتیکان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك کۆمار دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنی لە ماوەی کارکردنیدا لە بەغداد، هەروەها سوپاس و پێزانینی ڤاتیکانی گەیاندە سەرۆك کۆمار لەپای گرنگیدانی بە کاروباری کریستیانەکان و پەرۆشی و بەدواداچوونی بۆ کاروبارەکانیان و کارکردن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی روبەڕویان دەبێتەوە، هەروەها رۆڵی بەڕێزیان لە بەرجەستەکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا بەرزنرخاند، جەختیشی لە پەرۆشی قەداسەتی پاپا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق کردەوە، بەشێوەیەك کە ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو عێراقییەکان بەرقەراربکات.