سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر ڕۆڵی سەندیکای پزیشکان لە باشکردنی کەرتی تەندروستی

سیاسی
  • 7-05-2024, 16:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گرنگی ڕۆڵی سەندیکای پزیشکانی بەرزنرخاند لە باشکردنی باری تەندروستی.
    بەیاننامەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەندیکای پزیشکانی عێڕاق حەسەنێن سەفا شبر و پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە نەقیبی پزیشکان ،
    هیواشی خواست کە سەرکەوتوو بێت لەکارەکەیدا.
    لەدیدارەکەداسەرۆک کۆمار  جەختیکردەوە سەر ڕۆڵی گرنگی سەندیکای پزیشکان بۆ باشترکردنی واقعی تەندروستی وچاودێریکردنی کاری نۆرینگە تایبەتەکان و کەمکردنەوەی نرخی پشکنینەکان، جگەلەوەش پێویستە گرنگی بە پزیشکان بدرێت و پشتیوانیان بکرێت بۆ ئەوەی کاری مرۆیی خۆیان ڕایی بکەن، ئاماژەشی بەوەدا کە پزیشکانی عێڕاقی ناوبانگ و شۆرەتی خۆیان هەیە لەوڵاتە پێشکەوتووەکاندا.
    لەلایەن خۆشیەوە نەقیبی پزیشکان ڕاپۆرتێکی دەربارەی کارو چالاکیەکانی سەندیکا پێشکەش کرد، ئاماژەشی بە کۆششەکانی سەندیکا کرد بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەندیکای پزیشکانی ساڵی 1984 و کاراکردنی یاسای پاراستنی پزیشکانی ساڵی 2013 ویاسای پزیشکانی ساڵی 2016 .
    جەختیشی لەوەکردەوەکە ڕانماییەکانی سەرۆک کۆماردەبنە مەشخەڵێک بۆ کارکردنمان لەبوارەکانی پزیشکایەتی بە بەشداریکردن لە کۆنگرەجیهانیەکان و بەستنیان لەعێڕاق و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییەکان و زانیاریەکان دەربارەی پێشڤەچوونە نوێکان و سوودوەرگرتن لێیان.