ئەمڕۆ... لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق چوار یاری ئەنجام دەدرێت

وەرزش
  • 25-04-2024, 10:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە یارییەكانی گەڕی 24ی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ تۆپی پێی لە یاریگاكانی بەغدا و بەسرە دەستپێدەكات و چوار یاریش بەڕێوەدەچێت.
    یانەی شورتە لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەڕووی یانەی شورتەی پێشگری خولەكە دەبێـتەوە، و بۆیە هەردوو یانە لە هەوڵی بەدسهێنانی خاڵ یارییە بەدەست بهێنن ، دوای ئەوەیش نەفت ئەمساڵ ئەنجام پاشی پێشكەشكردووە ، هەروەها یانەی شورتەیش دەیەوێت جیاوازی خاڵ لەگەڵ یانەی قوەجەوییە زیاد بكات و پێگەی خۆی لە ریزبەند یارییەكە بەهێزبكات.
    هەروەها لە یارییەكی تری بەهێز دا یانەی قوەجەوییە دەیەوێت قەرەبووی یاریی پێشووی بكات و سێ خاڵ یارییەكەی بەرامبەر یانەی كەربەلا،نزیگ بێتەوە لەریزبەندنی یەكەمی خولەكە،هەروەها یانەی كارەبا ڕووبەڕووی یانەی زاخۆ دەبێـتەوە ویانەی نەورۆزیش ڕووبەڕووی یانەی مینا دەبێـتەوە.
    هەر لە چوار چێوەی یارییەكانی گەڕی 24 سبەی هەینی چوار یاری بەرێوە دەچێت یانەی كەرخ ڕووبەڕووی یانەی زەورا دەبێـتەوە ، و یانەی قاسمی میوانداری یانەی دهۆك دەكات و هەروەها نەفت میسان و نەفت وەست ڕووبەڕووی یەكتردەبنەوە.
    ڕۆژی شەممەیش كۆتایی بە گەڕی 24ی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەدوو یاری پێدەهێنرێت ، یانەی نەفتی بەسڕە لەگەڵ یانەی نەجەف ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، هەروەها یانەی حدود ڕوو بەڕووی یانەی ئەمانەی بەغدا دەبێتەوە، هەرچی یاری نێوان یانەی تەلەبە و یانەی هەولێر دواخرا بۆكاتێكی نادیار بەهۆی بەشداری كردنی چەند یاریزانێكی یانەی تەلەبە لە گەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی كە ئێستا بەشداری لە جامی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵان دەكەن.