سەرۆك وەزیران پرۆژەكانی ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاوای باران لە عانە و كەبیسە ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 24-04-2024, 18:09
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پڕۆژەكانی ئاوەڕۆی تەندروست و تۆڕەكانی ئاوەڕۆی ئاوی باران لە قەزای عانە و ناحیەی كەبیسە ڕاگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پڕۆژەكانی ئاوەڕۆ و تۆڕەكانی ئاوەڕۆی ئاوی باران لە قەزای عانە بە تێچووی 101 ملیار دینار و لە ناحیەی كەبیسە بە تێچووی 108 ملیار دینار ڕاگەیاند.
    بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گەیشتە پارێزگای ئەنبار.