كەركوك كاتی دیاری كردووە بۆ كاركردنی پرۆژەی یەكگرتوو تایبەت بە ئاوەڕۆ

ناوخۆ
  • 21-06-2022, 11:09
  • +A -A

    كەركوك - INA- مەهدی ئەلربحاوی
    ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی كەركوك وردەكاریی كارەكانی پڕۆژەی ئاوەڕۆی یەكگرتوو لە پارێزگاكە روونكردەوە، هاوكات دیاریكردنی كات و كۆی تێچووی پڕۆژەكەی خستەڕوو.
    زاگرۆس جان وەلی، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: ئەو كاتەی دیاریكراوە بۆ دەستپێكردنی كارەكانی پڕۆژەی یەكگرتووی ئاوەڕۆی كەركوك دوای نزیكەی حەوت ساڵ بۆ تەواوكردنی جێبەجێكردنی تۆڕەكانی ئاوەڕۆ لە سەرجەم ناوچەكانی پارێزگاكە، تێچووی تا نیو ترلیۆن دیناری عێراقی دەبێت، ئاماژەی بەوەدا كە كەركوك دیزاینە سەرەكییەكانی تێدا نەبوو، بەڵام دوای ساڵی 2003 و بە تایبەتی لە ساڵی 2005 بڕە پارەیەك بۆ گەشەپێدانی ناوچەكان تەرخانكرا، كە لەڕێگەیەوە توانیمان ئاوی باران جێبەجێبكەین و تۆڕەكانی ئاوەڕۆ كە لە ڕێگەی جێبەجێكردنی هێڵەكانی گواستنەوە گەیشتە 70% بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە لە وەرزی زستاندا لەناو شارەكەدا ڕوودەدەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەی یەكگرتووی ئاوەڕۆی كەركوك لە قۆناغی یەكەمی خۆیدا لە ساڵی 2011 دەستیپێكردووە كە بریتییە لە دامەزراندنی وێستگەی پاڵاوتنی لە توركلان، ئاماژەی بەوەشدا كە قۆناغی یەكەم كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ڕەوانەی كۆمپانیایەكی ئێرانی كرا، 136 ملیار دیناری عێراقی تێچووە".
    ئاماژەی بەوەشكرد : كاركردن لەسەر پرۆژەكە بەهۆی بوونی كێشە لە شوێنی كاركردن لەگەڵ خەڵكی دەڤەری توركلان تا ساڵی 2014 راگیراوە، دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی لەبەرژەوەندی بەڕێوەبەرایەتییەكەی یەكلایی كردووەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : پڕۆژەكە جارێكی تر لە ساڵی 2014 وەستا بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوریەی كە وڵاتەكە تووشی بووە تا ساڵی 2019 كە كۆمپانیاكە دەستبەرداری كۆمپانیایەكی ئێرانی بووە بۆ كۆمپانیایەكی توركی.
    وە ئاماژەی بەوەدا كە كاركردن لەسەر پڕۆژەكە لە قۆناغی یەكەمی خۆیدا لە مانگی تەمموزی 2019 تا ئێستا دەستی پێكردەوە و ڕێژەی تەواوكردنی گەیشتووەتە 57%"، جەختی لەوە كردەوە كە : پڕۆژەكە بەپێی پلانی كار و ماوەی دیاریكراو بەردەوامە و ئەوەش وادەی تەواوكردنی قۆناغی یەكەم كۆتایی ساڵی داهاتوو دەبێت.
    بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی كەركوك روونیكردەوە : كۆی تێچووی پرۆژەكە لە 700 ملیار دینار تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی پرۆژەكە بە شێوەیەكی باش كاربكات و ئاماژەی بەوەشدا : پڕۆژە یەكگرتووەكە پێویستی بە تەرخانكردنی پارە هەیە لەلایەن وەزارەتەكانی شارەوانییەكان و پلاندانان بەمەبەستی ناساندنی قۆناغەكانی دیكە لە جێبەجێكردن، كە بریتین لە هێڵەكانی گواستنەوە لەگەڵ تۆڕەكانی ئاوەڕۆ لەناو شارەكە و لە ئەگەر تەرخانكردنی پارەی پێویست دوابكەوێت، پڕۆژەكە لەناودەچێت و زیانێكی گەورە بۆ شاری كەركوك دەبێت.
    جەختیشیكردەوە : پارێزگاری كەركوك بڕی 25 ملیاری تەرخانكردووە بۆ جێبەجێكردنی هێڵی گواستنەوە لە وێستگەی سەرەكییەوە بۆ سنووری شارەكان لە بودجەی 2021 بەمەرجێك ساڵانە بڕە پارەیەك تەرخان بكرێت بۆ جێبەجێكردنی تۆڕەكانی ئاوەڕۆ لەناو هەرێمەكاندا، بەڵام وەزارەتەكە لە پلاندانان ڕێگری لەم كارە كرد چونكە پڕۆژەكە وەزارییە و داوای كرد پڕۆژەی ئاوەڕۆی كەركوك بخرێتە ناو هەرێمەكانەوە و بودجەی داهاتوو بۆ دڵنیابوونە لەوەی كە كرێكارانی پڕۆژەكە سوودمەند دەبن لە شارەزایی توركیا، بەو پێیەی كارەكانی لێی لە كۆتایی ساڵی2023 و دوای ساڵێك ماوەی كاركردنی كۆمپانیاكە كۆتایی دێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەرایەتییەكە پێویستی بە شەش (زۆن) هەیە، هەریەكەیان ڕووبەرەكەی زیاتر لە 250 كم و پێویستی بە بڕی نیو ترلیۆن دینارە، ڕوونیشیكردەوە كە : ئاوەڕۆی كەركوك نووسراوێكی بۆ بەشی شارەوانی كەركوك ناردووە ، كە تێیدا ڕێگری كرد لە كاركردن لەسەر قیرتاوكردنی كەرتی شەشەم و چوارەم، ئەو ناوچانە بوون كە دەگاتە ئەو خزمەتگوزاری ئاوەڕۆی هەیە و تا دەگەینە ناوچەكانی باكووری پارێزگاكە، پێویستمان بە حەوت ساڵ یان زیاترە كە شەقامەكان تێكبدرێن .
    ئاماژەی بەوەشكردووە : بەكارهێنانی تەكنەلۆژیایەكی نوێ كە زیان بە شەقامەكان ناگەیەنێت كە لە ساڵانی ڕابردوودا جێبەجێ كراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : توانای پڕۆژەكە 3000 مەتر سێجایە لە ڕۆژێكدا و 5 مەتر ئاو لە چركەیەكدا بەرهەم دەهێنێت.