کەشناسی عێڕاق ..... بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 6-05-2024, 11:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە سبەی سێشەممە لەناوەڕاست نیمچەهەور دەبێت وسووکە بارانیش دەبارێت و لەباشووریش نیمچە هەوردەبێت و لە باکووریش هەوروباران دەبێت و زریانیش دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    چوارشەممەش بەگشتی نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش ساف و هەندێک هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتربەرزتردەبن.
    ڕۆژی هەینیش ساف ونیمچە هەوریش دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر چەند پلەیەک بەرزتردەبنەوە.