ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە 6 ناوچەی شاری بەغداد

ئەمنی
  • 6-05-2024, 11:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی شاری بەغداد ڕایگەیاند کە دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەشەش ناوچەی شاری بەغداد.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی دەستیانکردووە بە ئەنجامدانی پڕۆسەی پشکنین بۆ چەتەو باندو گروپەکانی تاوانی ڕێکخراو و دەرچووان لەیاساو ئەوانەش کە مەرجەکانی نیشتەجێبوونیان پەیڕەونەکردووە، هەروەها هێزەکان هەڵدەستن بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەکانی دەستگیرکردن و سەپاندنی یاسا لە ناوچەکانی کەمالیەو شەمماعییەو حەواسیم و شوێنی دۆزینەوەی نەوت و دۆڕەو سوێب لەهەردووناوچەی کەرخ و ڕەسافە.