وەزارەتی بازرگانی: زیاتر لە 300کارگە ئامادەن بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمەی کە بۆ وەرزی ئێستا دەخرێتە بازاڕەوە

ناوخۆ
  • 24-03-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بازرگانی ئامادەیی زیاتر لە 300 کارگەی ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی بڕی ئەو گەنمەی کە بۆ وەرزی ئێستا دەخرێتە بازاڕەوە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە کارگەکان بە شێوەیەکی 24 کاتژمێر کاردەکەن لە چوارچێوەی پلانەکانی بازاڕکردن.
    "موحسین محەمەد نەمس"بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە زیاتر لە 16 کارگەی حکومی هەیە کە لە سەرانسەری پارێزگاکانی وڵاتدا هەن و 24 کاتژمێر کاردەکەن، و هەموویان پێش وەرزی بازاڕکردن ئامادەکراون،و لە چوارچێوەی پلانی بازاڕکردندا کاردەکەن کە لەلایەن بارەگای گشتیەوە دەنێردرێت بۆ هەموو پارێزگارەکانی وڵات.
    ووتیشی :-  290 کارگەی ئەهلیمان لە تەواوی پارێزگاکانی وڵات،به مەبەستی وەڕگرتنی بەڕهەم و لەئاشکردنی،و دابەشکردنی بەسەر بریکارەکان و دواتر بەسەڕ هاووڵاتیاندا، هەروەک جه ختیشی لەوە کردەوە کە کۆمپانیای گشتی دانەوێڵە هەموو بابەتە لۆجستییەکانی ئامادە کردووە،دوای کۆتایی وەرزی بەرهەمهێنان.