بازرگانی دەستپێکردنی پرۆسەی سێیەمین دابەشکردنی بەشە ئاردی ھاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 14-04-2022, 14:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA 


     ئەمرۆ پێنج  شەممە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند کە دەستدەکرێت بە پرۆسەی سێیەمین دابەشکردنی ئارد لەریگای لقەکانی کۆمپانیای دروستکردنی دانەوێڵە لەپارێزگاکان.
    لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بارزگانی  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) ناردوە تیایداهاتووە 
    کۆمپانیای گشتی دروستکردنی دانەوێڵە بەشی بەبازاڕکردن  ئاگاداری لقەکانی پارێزگاکان  دەکاتەوە کە  لیستی بەشی سێیەمی بریکارەکانی  ئارد رووانە بکەن  "
    راشیگەیاند  "کە بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن کۆمپانیاکەوە ، خشتەی بڕینی بەروارەکان و پێداچوونەوەی بریکارەکان دەگرێتەوە بەپێی ئەو سنورەی کە لەلایەن پلانی بازاڕکردنی ناوەندییەوە دانراوە" 
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی دانەوێڵە و دەڵاڵەکانی دانەوێڵە دەستدەکرێت بە تێکەڵەی دانەوێڵە بۆ ئەو ئاشانەی کە بەرهەمهێنانی سێهەمی خزمەتی ئارد کە بەپێی سیستەمی کارتی ڕێژەیی دابەشکراوە، جێبەجێدەکرێت"
    داواشیکرد کە بریکارەکان چاو بە ناوەندەکانی  بەغدا و پارێزگاکاندا بخشێننەوە بۆ وەرگرتنی لیستەکان  کە لە بەرواری دیاریکراوی هەر ناوەندێک، بە لەبەرچاوگرتنی ئەولەویاتی پرۆسەی بۆ هەژارترین ناوچەکان و ئامادەکردنی خشتەکە ڕەچاوی کاتەکانی زنجیرەکە دەکات .
     جەختیشیکردەوە" پێویستە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی .
    وتیشی: "لیژنەکانی سەرپەرشتیار و هاوڵاتیان بۆ بەدواداچوون دەکەن لە چۆنیەتی دابەشکردنی ئارد و مۆرکردنی  لیستی ئاشەکان لە بەرواری بەرهەمهێنان پێش دابەشکردنی ، بۆ خۆلادان لە هەر حاڵەتێکی دەستکاریکردنی  بڕی دابەشکراوەو بە ڕاپۆرتکردنی کەیسی نەرێنی. 
    ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە، وەزارەتەکە داوای لە هەموو هاوڵاتیان کردووە، کە بەشە ئاردەکانیان وەربگرن، ھاوکات دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەو چەند بڕەی کە پرۆسەیان بۆ کراوە و بە ڕاپۆرتکردنی هەرجۆرە پێشێلکارییەک کە  پەیوەندی ھەبێت بە بەشی کۆنترۆڵەوە. 
    ھەروەک وەزارەت داو لەھاوڵاتیان دەکات ھەر سکاڵایەکیان ھەبێت پێشکەشیان بکەن لەرێگای لقەکانی کۆمپانیای دروستکردنی دانەوێڵە لەپارێزگاکان یان لەڕێگەی ماڵپەری ڕەسمی وەزارەت و تۆری کۆمەلایەتی  (فەیسبووک) و هێڵی گەرمی ڕاگەیاندنی وەزارەت و کۆمپانیاکە یان بە چونەناوەوەی لینکی خزمەتگوزاری سەیرم بکەن بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو.