لیژنەی دارایی پەرلەمان: کار لەسەر ئامادەکردنی یاسایەکی نوێ بۆ خاوەن خانووەکان دەکەین کە لەگەڵ مەرج و دۆخی ئێستای بازاڕی کاردا بگونجێت

ناوخۆ
  • 24-03-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان کارەکانی بۆ ئامادەکردنی یاسایەکی نوێ بۆ خاوەن خانوەکان بەگوێرەی مەرج و خواستی بازاڕی کاری ئێستا راگەیاند.
    "عەتوان عەتوانی " سەرۆکی لیژنەکە،لە بەیاننامەیەک کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا بۆ یەکلاکردنەوەی ناوەڕۆکی خوێندنەوەی ڕاپۆرتی دووەمی هەمواری یاسای بیست و یەکەمی خاوەن خانووەکانی ژمارە (25)ی ساڵی 1960.
    جەختیشی کردەوە:کە لیژنەکە جدییە لە تەواوکردنی خوێندنەوەی دووەم لە دانیشتنی سبەینێدا بۆ خێراکردن لە پەسەندکردنی ئەم یاسایە، کە خزمەت بە توێژێکی بەرفراوانی هاووڵاتیان دەکات.
    عەتوانی ووتیشی: دیدگای ئێمە ئەوەیە کە ئەم هەموارکردنە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا بگونجێت