سەرۆکی لیژنەی دارایی جەخت لەسەر گرنگی دانانی یاسایەکی نوێ بۆ میلاكات دەکاتەوە

سیاسی
  • 13-02-2024, 15:42
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، عەتوان ئەلعەتوانی، جەختی لەسەر گرنگی دانانی یاسایەکی نوێی بۆ میلاكات کردەوە لەبری بەردەوامبوون لەسەر هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە،  وتێدا هاتووه‌" ئەو لیژنەیەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی عەتوان ئەلعەتوانی، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمان، بۆ تاوتوێکردنی بڕگەکانی یاسای هەموارکردنی بیست و یەکەمی یاسای میلاكات ژمارە (٢٥)ی ساڵی ١٩٦٠ به‌رێوه‌چوو.
    عەتوانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و سیمینار و وۆرک شۆپدا دێت کە لیژنەی دارایی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامی دەدات بە ئامانجی پێگەیشتنی ئەم یاسایە گرنگە کە خزمەت بە توێژێکی بەرفراوانی گەلەکەمان دەکات و شایستەییەکانیان گەرەنتی دەکات. هه‌روه‌ها ته‌كه‌زی كرد كه‌پێویسته‌ هەمواربكرێته‌وه‌ بۆ ئەوەی وه‌سفێكی وه‌زیفی گشتی لەخۆبگرێت، له‌گه‌ڵ دروستکردنی ناونیشانی نوێی وه‌زیفی کە لەگەڵ پسپۆڕییە زانستییەکانی کارمەندەکان و پێداویستییەکانی حکومەتدا بگونجێت.
    عەتوانی دووپاتیکردەوە كه‌گرنگه‌ یاسایەکی نوێ بۆ میلاكات دابنرێت لەبری بەردەوامبوون لە هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە.
    لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە بڕگەکانی ڕەشنووسی یاساکە، خشتەکانی نازناوی کار، و مادەکانی هەموارکردن و داڕشتنەوە کرا بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی دامودەزگاکانی حکومەتدا بگونجێت، هەروەها پێوەرە پێویستەکان هاوتەریب لەگەڵ دیدگای داهاتوو و پێداویستییەکانی بازاڕی کار دانرا.
    له میانی کۆبوونه وه که دا بڕیاردرا کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌کان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و هه‌ماهه‌نگی و سه‌ندیكاكان، به‌شداری بکه‌ن و گوێ له سه‌ڕنجه‌کانیان بگیرێت.