وەزیری ناوخۆ پێداگری لە سزادانی گەندەڵکاران دەکات

ئەمنی
  • 13-02-2024, 11:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری پێداگری کرد لە سەر سزادانی گەندەڵکاران.
    بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا هاتووە" کە وەزیری ناوخۆ کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەگەڵ بەڕێوەبەروئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی باکووری بەسڕە گرێدا، لەکۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوەسەر ماندوونەناسی لەئەداکردنی ئەرکەکان، چونکە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بەرپرسیارێتی ناوچەیەکی لەئەستۆگرتووە کە لەگەڵ چەند ناوچەیەکدا هاوسنوورە.
    هەروەها شمەری وتیشی کە بەڕێوەبەرایەتیەکە تیمی هاتووچۆو بەرگری شارستانیشی بۆ زیاددەکرێت.
    هەروەها جەختیلەوەکردەوەکە پێویستە هەمووان بەرپرسیارێتی دۆخی ئەمنی لەخۆبگرن چونکە ئەمە ئەرکی ئەوانە و پێویستیشە گەندەڵکاران توندترین سزا بدرێن.
    بەیاننامەکە تێیدا هاتووە کە شمەری ژمارەیەک ئەفسەرو ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیەکەی خەڵات کرد.