دەزگای دژەتیرۆر 6 کەس دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 23-01-2024, 18:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای دژەتیرۆر ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری لەچەند شوێنێکی جودادا ڕاگەیاند.
    دەزگای دژەتیرۆر لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" پاش بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری وبەدووداچونکردن توانی 3 تیرۆریست و 3 بازرگانی مادەی هۆشبەر لەچەند شوێنێکدا دەستگیربکات.
    هەروەها هێزەکانی دژەتیرۆر لەئۆپەراسیۆنێکدا لەشاری کرکوک تیرۆرێستێکی داعشیان دەستگیرکرد  لەدوو ئۆپەراسیۆنی دیکەشدا لەئەنباڕ دوو تیرۆرێستی دیکەیان دەستگیرکرد.
    هەروەها لە سێ ئۆپەراسیۆنی جیادا توانرا سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لەپارێزگاکانی بەسڕەو زیقاڕو نەجەفی شکۆمەند دەستگیربکرێن.