بە ژمارە.. وەزارەتی ناوخۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی تاوان لە ماوەی ئەمساڵدا ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 6-05-2024, 21:47
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی کوشتنی بە ئەنقەست و تاوانە خێڵەکییەکان و تاوانە گشتییەکانی لە ماوەی ساڵی ئێستادا ڕاگەیاند، هاوکات ستانداردی حیسابکردنی ڕێژەی تاوانەکانی دانا.
    عه‌مید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" وەزارەتەکە لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئێستادا، کوشتنی بە ئەنقەست بە ڕێژەی 29% و کوشتنی هۆزەکان بە ڕێژەی زیاتر لە 70% و کۆی تاوانەکان بە ڕێژەی 9% بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار كه‌مبوویته‌وه‌”.
    مێری لە درێژەی قسەکانیدا وتی" تاوان لەگەڵ گەشەسەندنی ژیاندا گەشە دەکات، لەگەڵ بوونی مرۆڤیشدا بوونی هەیە و کۆتایی نایەت، ئاماژەی بەوەشکرد وڵاتانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا سیستمی ئەمنی پێشکەوتوویان هەیە، بەڵام ڕێژەی تاوانەکانیان زۆرە و دەگاتە ٦٠%  بۆ نموونە لە لەندەن و ڕێژەی تاوان لە ئەمریکاش زۆر بەرزە.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە پێوانەکردنی ڕێژەی تاوان پەیوەستە بە ڕێژەی سەدی دانیشتوانی شارەکە و بەراوردکردنی بە ماوەیەکی کاتی، وەکو ساڵێک، ئاماژەی بەوەشکرد کەهەموو تاوانێک سروشت و کاتی خۆی هەیە، و هیچ ماوەیەکی کاتیی دیاریکراو بۆ دۆزینەوەی تاوانەکە نییه‌ وهەندێک جار تاوانێک دژی کەسێکی نەناسراو کاتێکی دەوێت، هەندێکجاریش لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بکوژ وتاوانبار دەستگیر دەکرێت”.