دژەتیرۆر 6 تیرۆریست دەستگیر دەکات

ئەمنی
  • 18-05-2023, 12:06
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دژەتیرۆر ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە 6 تیرۆریستی لەچەند شوێنێک دەستگیرکردووە.
    دژەتیرۆر لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان محمد شیاع سودانی و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی دژەتیرۆر فەریق اول ڕوکن عبدالوهاب ساعدی هێزەکانی دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری سلێمانی لەئۆپەراسیۆنێکدا توانرا دوو تیرۆریست دەستگیربکرێن.
    وتیشی کە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری هەولێر توانرا تیرۆریستێک دەستگیربکرێت کە بەرپرس بوو لە بەناو ویلایەتی دجلە، هەروەها بەیاننامەکە وتیشی کە 3 تیرۆریستی دیکە لە فەللوجە و لەموسڵ دەسگیرکران و بڕێک تەقەمەنیش لە قەزای شەڕگات دەستیان بەسەردا گیرا.