دەستگیرکردنی کەسێک کە یەکێک لە شێخەکانی عەشرەتێکی کوشتووە

ئەمنی
  • 23-01-2024, 10:23
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئاژانسی هەواڵگری ولێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ڕایگەیاند کە کەسێکی دەستگیرکردووە کە شێخی عەشرەتێکی ڕفاندوە لە پارێزگای میسان و پاشان کووشتوویەتی.
    ئاژانسی هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" بەکۆششی بێوێنە وبەدووداچوونی بەردەوامی تیمەکانی هەواڵگری بۆ شێخی هۆزێک کە ڕفێندرابوو و ئۆتۆمبێلەکەشی سووتێنرابوو لەلایەن
    چەند کەسانێکەوە لە پارێزگای میسان، لەئۆپەراسیۆنێکدا وپاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد توانرا بکوژەکە دەستگیربکرێت ، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانی نا بە تاوانەکەی و پاشان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.