ئافرەتێک دەستگیردەکرێت بەتۆمەتی کوشتنی کۆرپەلەکەی

ئەمنی
  • 27-11-2023, 12:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵگری ولێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ئافرەتێک دەستگیردەکات کە منداڵە شیرخۆرەکەی خۆی دەکوژێت  و فڕێی دەداته سەرشەقامێکی بەغداد.
    ئاژانسی هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" تیمەکانی هەواڵگری تایبەت بە دژەتیرۆر پاش بەدەستهێنانی زانیاری کوژرانی منداڵێکی شیرخۆرکەلاشەکەی لە لای ڕەسافە فڕێدرابوو، تیمێکی هەواڵگری وهونەری پێکهێنا و پاش پەیڕەوکردنی ڕێکارە دادوەریەکان توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دەرکەوت کە تۆمەتبارەکە دایکی منداڵەکەیەو دانیشی نا بەتاوانەکەی خۆیدا.
    وتیشی کە ڕێکارە یاساییەکانی ئەم بابەتە پەیڕەوکران و تۆمەتبارەکەش حەواڵەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.