ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی... 14 دۆسیە لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی باس دەکات

سیاسی
  • 24-11-2023, 14:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    پارێزگاری بانکی ناوەندی عێڕاقی عەلی عەللاق ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە هەژماری بانکەکانی عێڕاقی لەدەرەوە دۆلار هاوردەدەکات، ئاماژەشیکرد بەوەی کە ڕێکارەکانی هەژمار بە درهەمی ئیماڕاتی کۆتایی پێهاتووەو لەگەڵ تورکیاش لێکگەیشتن کراوە بۆ حەواڵەکردن بەیۆڕۆ و بە دراوی تورکی، هەروەها ئاماژەیکردبە پلانێکی فراوان بۆ پەڕەپێدانی بانکە ئەهلی وحکومیەکان.
     کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاو بانکی فیدڕاڵی :
    عەللاق لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە بانکی ناوەندی عێڕاقی هەمیشە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی  ئەمریکا و کۆبوونەوەی وەرزیش ئەنجامدەدەین بۆ پیاچوونەوەی سەرجەم کێشەکانی پەیوەست بەم بابەتەوە.
    وتیشی کە کۆبوونەوەیەک هەیە لە سەرەتای مانگی داهاتوو گرێدەدرێت لەمیانەی کۆبوونەوە وەرزیەکانی نێوان بانکی فیدڕاڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لەمیانەی ئەم کۆبوونەوانەدا سەرجەم مەسەلەکان پێداچوونەوەیان بۆدەکرێت و جەختیش دەکرێتەوە سەر بابەتی حەواڵەی دەرەکی بەشێوەیەک کە هێمنی لە سیستمی داراییدا زامن بکات ئەویش پاش جێبەجێکردنی
    سیستەمی وێی حەواڵەی دەرەکی کەپێویستی بە هەماهەنگیەکی زۆر هەیە.
    هەروەها وتی کە ئەوپێشهاتانەی ئەمدواییە بنەڕەتین و ڕوواڵەتی نین لەبواری ڕێکخستنەوەی بازرگانی لەسەر بنەمای حەواڵەی دەرەکی بەشێوەیەکی ڕاست ودروست، وردەکاریەکانی ئەم بابەتەش پێویستی بەهەماهەنگیەکی زۆر هەیە لەنێوان بانکی ناوەندی و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
    جەختیشی لەوەکردەوەکە کۆبوونەوەی داهاتوو لە شاری دوبەی لە ئیماڕات ئەنجامدەدرێت و کۆبوونەوە وەرزیەکان و کۆبوونەوە نائاساییەکانیش بەردەوام دەبن و پەیوەندیەکانمان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان دەبێت.

    ڕێککەوتن لەسەر پێدانی دۆلار بەبانکەکان:
    عەللاق وتیشی کە بانکی فیدڕاڵی لەگەڵ بانکی ناوەندی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە لەپڕۆسەی جێبەجێکردنی حەواڵەکان دەربچن و تەنها کاری سەرپەرشتیاری و چاودێری ئەنجامبدەن، ئەمەش مەسەلەیەکی ئاساییە لە بانکە ناوەندیەکاندا کە ئەمجۆرە کارانە نەکەن و خۆیان بەدووربگرن لە حەواڵەی دەرەکی، لەبەرئەوە ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی بانکی ناوەندی و بانکی فیدڕاڵی پێویستە دەستوەردان نەکەن لەم ڕێکارانە و پلانێکیش لەئارادایە بۆئەوەی کە حەواڵەی دەرەکی لە سەکۆی ئەلکتڕۆنیەوە لەسەرەتای  ساڵی داهاتووەوە گۆڕانکاری بەسەردابێت.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە پێویستە پەیوەندیەکی نوێ بدۆزرێتەوە لەنێوان بانکەکانی عێڕاق و بانکە نێودەوڵەتیە باوەڕپێکراوەکان ، چونکە پڕۆسەکە لەنێوان ئەواندا بەڕێوەدەچێت و ڕۆڵی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکی وبانکی ناوەندی عێڕاقی تەنها سەرپەرشتیکردن و جاودێری دەبێت.
    کردنەوەی زیاتر لە 40 هەژماری بانکی:
    وتیشی ئێمە لەم بوارەدا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا وتوانیمان زیاترلە 40 هەژمارمان بۆ بانکەکانی عێڕاق کردووەتەوە لەگەڵ بانکەکانی دەرەوە.

    فرەجۆرکردنی دراو:
    ڕوونیشی کردەوە بەمەبەستی ئاسانکاری لەحەواڵەکردنە دەرەکیەکاندا هەستاین بە فرەجۆرکردنی ئەودراوانەی کە حەواڵەی دەرەکیان پێ ئەنجامدەدرێت، ئێستا بەمهۆیەوە جگەلەدۆلار حەواڵەکردنی یۆرۆو درهەمی ئیماڕاتیشمان هەیە.

    لێکگەیشتن بۆ حەواڵەکردن لە بانکەکانی تورکیاوە:

    عەللاق جەختیکردەوەسەر ئەوەی کەڕێکارەکانی کردنەوەی هەژمار بە درهەم و یەوانی چینی و ڕووپیەی هیندی کۆتاییان پێهاتووە، لەمبوارەدا لێکگەیشتن لەگەڵ تورکیادا کراوە بۆ حەواڵەکردن لەڕێگای بانکەکانیانەوە بە یۆرۆ وەیان بەدراوی تورکی.
    ڕوونیشیکردەوە کە ئەمڕێکڵرە گرنگەو بەهەماهەنگی لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت ، ئەمەش بەپێچەوانەی ئەوەیە کەهەندێک وادەزانن ئەم ڕێکارە خۆدزینەوەیە لە فشارەکانی بانکی فیدڕاڵی سەبارەت بەدۆلار، چونکە ئەم دراوانە پشتێنەی دۆلاریان هەیەوئێمە بەودۆلارانە دەیانکڕین کەلە بانکی فیدڕاڵی بوونیان هەیە، و بەپشتیوانی خودی بانکی فیدڕاڵی پڕۆسەکە بەڕێوەدەچێت، چونکە ئەوبانکە خوازیارە لەگەڵمان بگاتە دەرەنجام.
    جگەلەوەش بۆیەکەم جارە ئەم ژمارەزۆرەی هەژمارەکان لە بانکەکانماندا بکەینەوە، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی سیستەمی بانکی لەعێڕاقدا، چونکە ئەم ڕێکارە وادەگەیەنێت کە لەڕووی نێودەوڵەتیەوە پەسەندکراوەوهەر بانکێکیش لەئێستادا کردنەوەی هەژماری بانکێکی عێڕاقی پەسەندبکات مانای وایە کە سیستەمی پێویست و پێوەرو مەرج و یاساو ڕێساکانی لەلادا ڕوونە.

    کۆتاییهێان بە کارکردن بە سەکۆی ئەلکتڕۆنی :
    هەروەها عەللاق جەختیکردەوەلەوەی کە ئەم ڕێکارە لەمساڵدا کۆتایی بە سەکۆی ئەلکتڕۆنی دەهێنێت، و پاش تەواوکردنی ڕێکارەکان وازلەم شێوازە دەهێنین ، لەمحاڵەتەشدا پڕۆسەبانکیەکان خێراتروڕێک وپێکتر  وئاسانتردەبن، ڕوونیشیکردەوە کە ڕەتکردنەوەی حەواڵەکان هۆکاری خۆیان هەیە ، بەڵام بانک و حەواڵەکاران فێری مەرج و خاڵەکانی حەواڵەکردن دەبن لەکاتی داواکردنی حەواڵەکانیان ، چونکە شێوازی ڕوواڵەتی لێرەداهەیە وەکو نیشانەو نمرەکردن، بەڵگەنامەش هەن کە پێویستە لەلای سوودمەند بوونیان هەبێت ، وەکو ئەوەی کەکۆمپانیاکان ناسراوبن ونرخەکانیان هەرزان بن ، ئەوجا بە گوزەرکردنی کات ، هاوردەکار فێردەبێت کە مەرجەکانی حەواڵەکردن جێبەجێبکات.

     ڕاستی وناڕاستی هەواڵی کەمکردنەوەی ڕێژەی دۆلار لەلایەن ئەمریکاوە:
    وتیشی  بانکی فیدڕاڵی و گەنجینەی ئەمریکی سەرجەم داواکاریەکان دابیندەکات کەپەیوەندیان هەبێت بە پڕۆسەی دابینکردن و پشتیوانیکردنی دراوبۆ عێڕاق ئەویش بەمەرجی پەیڕەوکردنی یاساوڕێسای ڕاست ودروست بۆجووڵەی پارەکان، ئەمەش بەرژەوەندی هەردوولا بەدیدەهێنێت و سیستەمی دارایی ڕەوانتردەکات و لە پڕۆسەی وگوماناوی دەیانپارێزێت ، وەکو سپیکردنەوەی پارەوداراییکردنی تیرۆر ، لەبەرئەوە ئەوپارانەی کەلە دەرەوەی عێڕاقدان پارەی عێڕاقین و هیچ کۆت وبەندێکیان لەسەرنیە، بەڵکو هەلومەرج و پێوەرگەلێک هەن چ بە دۆلار وەیان بە دراوی ئەوڕوپی کەپێویستە ڕەچاوبکرێن.

    هەندێک کەسیش پێیان وایە کە گەرئەوپارانە لەوڵاتێکی دیکەدا بووایە ئەوابەبێ مەرج دەدران بەڵام ئەم پێوەرانە نێودەوڵەتین و لە دراوەکانی دیکەشدا وەکو یۆڕۆ و یەوانی چینی و جونەیهی ئەستەڕلینیش پەیڕەودەکرێن.
    فراوانکردنی پڕۆسەی فرەجۆرکردنی مامەڵەدەرەکیەکان بۆ هەموو بانکەکانی عێڕاق:
    عەللاق ڕوونیشی کردەوەکە ئامانجمان ئەوەیە هەموو بانکەکان پێویستەبانکی نێردەییان هەبێت ، چەندین ساڵیشە جەختیشمانکردۆتەوە سەر ئەم بابەتە، چونکە ئەوبانکەی کە خاوەنی بانکی نێردەیی نەبێت ئەوا ناتوانێت کاری ڕاستەقینەی خۆی ئەنجامبدات ولەجیهان دادەبڕێت ،هەندێک بانکیش هەن لەم پڕۆسەیە دواکەوتن لەحاڵەتێکدا شێوازی سەهل وسانا هەبوون بەڵام مکووڕنەبوون لەسەرکارکردن لەمبوارەدا، بەڵام ئێستا هەموو بانکەکان درکیانکرد بە گرنگی پەیڕەوکردنی ئەم ڕێکارە.
    وتیشی کە هەربانکێک کەدەگاته ئەم بۆچوونەی کەلەلای بانکی نێردەیی سیستمێکی چاودێری هەبێت بۆ جووڵەی پارەکان و پێوەرەنێودەوڵەتیەکان ڕەچاودەکات و بوونی سیستەمێک
    پەسەنددەکات بۆ چاودێریکردنی سپیکردنەوەی پارەو داراییکردنی تیرۆرئەوا دەچێتە ئەمبوارەوە.
    هاوردەکردنی دراوی هەمەجۆر دەچێتەواری جێبەجێکردنەوە:
    ئاماژەشی بەوەکرد کە پڕۆسەکانی هاوردەکردن بە دراوی هەمەجۆر چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، بۆنموونە لەگەڵ لایەنی چینی و یۆڕۆ ئەم پڕۆسەیە دەستیپێکردووە بۆدرهەمی ئیماڕاتیش هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات.

    خوازیارین داوای دۆلار کەمببێتەوە:
    هەروەها وتی مەبەست لەم ڕێکارانە کەمکردنەوەی خواستە لەسەر دۆلار ، کەچی هەندێک لەبازرگانان ئەم سیستەمە پەیڕەوناکەن بەڵکو دۆلاری بازاڕدەکڕن ، ئەمەش کێشە دروست دەکات و نرخی دۆلار دەشێوێنێت ، واتە کێشەکە لە فشاری کۆمەڵە کەسێکەوە پەیدادەبێت بۆ دۆلار، کەچی ڕێکاری ڕاست هەن بۆحەواڵەکردن.
    عەللاق ڕاشیگەیاند کە کارکردن لەگەڵ حکومەت بەردەوامە بۆ کاڵکردنەوەی فشارەکانی سەر نرخەکان بەگشتی  لێرەدا بینیمان کە سێ کۆمەڵە هەن کە کاریگەریان لەسەرنرخەکان هەیە بۆنموونە هەندێک هەن کە مامەڵەی دۆلار لەناوعێڕاقدا دەکەن، حکومەتیش بڕیاری دەرکردووە کە مامەڵەکردن لەناوعێڕاقدا بەدۆلارنەکرێت، کۆمەڵەی دووەمیش ئەوبازرگانانەن کە کەلوپەل دەکڕن بەبێ بەکارهێنانی سەکۆکە وبەبێ پەیڕەوکردنی سیستەمی حەواڵەکردن، لێرەدادەستمان کردووە بە شیکردنەوەیان، وەکو بازرگانی جگەرە کەبەڕ کەبەڕێژەی سەداسەد دۆلار دەکێشێتەوە، دەستیشمانکردووە بە شیکردنەوەی ئەوکەلوپەلانەی کە دێنە عێڕاق وەکو مۆبایل .

    بەدوداچوون بۆ بازاڕ :
    ڕوونیشیکردەوەکە لێرەدا پڕۆسەی بەدوداچوون هەیە بۆ بازاڕ ، کۆگەکان ، بۆ شارەزابوون لەوەی کە بەحەواڵەی فەرمی دێنە ناوەوە ئەویش تاکو دووریان بکەینەوەلە فشارخستنە سەر بازاڕی دۆلار و بەردەوامیش دەبین تاکو ئەوانی دیکەش دەگرێتەوە.

    حەواڵەی عێڕاقیەکان بەدۆلار :
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە بنەمای گشتی ئەوەیە کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەرداوە ، بەوەی کە پارەدان لەناوعێڕاقدا بەدیناربێت نەک دۆلار ، بەڵام هەندێک کێشەهەیە هێشتا لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدایە،  کۆبوونەوەیەکی هەبو لە وەزارەتی پلاندانان دەربارەی گرێبەستەکان و دانەوەی پارە بەدۆلار وبەدینار ، لێرەدا کۆمەڵە پێشنازێک هەن کە تاووتوێدەکرێن، بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاوبۆیان، پێشر هەندێک حەواڵەهەبوون گەر بەدینارئەنجامبدرێت لەلای سوودمەندهیچ گرنگیەکی نیە، بەڵام ئێستا لەسەربەندی چارەسەرکردنی کێشەکەداین.

    میکانیزمەکانی هاوردەکردنی دۆلار لەلایەن بانکە ناحکومیەکانەوە:
    عەللاق ڕایگەیاند کە دەستکراوە بە هاووردەکردنی دۆلارلەبانکە عێڕاقیەکانی دەرەوە بۆ ناوەوەی عێڕاق ، هێنانی دۆلاریش لە دەرەوە لەو هەژمارانەیە کەلە بانکە عێڕاقیەکانی دەرەوەدێن، سوودەکەشی ئەوەیەکە ئەودۆلارانە ناچنە شوێنی دیکە بەڵکو دێنەوەناوعێڕاق ، ڕانماییەکانی بانکی ناوەندی دەرفەت نادات بەوەی کە بانکەکە ڕێژەیەکی زۆری لەدراوی بیانی لەدەرەوە هەڵگرێت، مەگەربەڕێژەیەکی دیاریکراونەبێت، ولەمبوارەشدا ڕێسای تایبەتمان داڕشتووە ، بانکی ناوەندیش لەداوای بانکەکە دەکۆڵێتەوە کە دۆلار هاوردەدەکات پێش ڕەزامەندی و ڕوونکردنەوەی سەرچاوەی پارەکە ، وتیشی بەهۆی فەرقی نرخەکەوە فشارلەسەر بانکەکان هەیە بۆ کێشانەوەی پارەکانیان بۆیە نەختینەیان کەمیکردووە، دراوی بیانیش لەچەندین ڕێگەوە دەست دەکەون ، نەک تەنها لەبانکی ناوەندیەوە.
    ئەنجامدانی لێکوڵینەوەیەک بۆ پەیکەرسازکردنی بانکەکانی عێڕاق:
    هەروەها عەللاق جەختیلەوەکردەوە کە پلانێکی ڕوون هەیە بۆ بانکە ناحکومیەکان بۆ یەکانگیرکردنیان و ڕاستکردنەوەی بارودۆخەکەیان، لێرەدا پلانێکی فراوان لەئارادایە بۆیان کە پاشان ڕادەگەیەنرێت، هەروەها لەگەڵ سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی لەمبارەیەوە لەسەرخەتین ، چونکە بانکە ناحکومیەکان پشکیان لەکەرتی بانکیدا قورسترە.