شێخ خەزعەلی بۆ وەفدێکی سیاسی: چارەسەرکردنی پرسی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دواكه‌وتووه‌

سیاسی
  • 6-05-2024, 19:14
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی جەختی لەسەر خێراکردنی یەکلاکردنەوەی پرسی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کردەوە، کە زۆر دواكه‌وتووه‌.
    لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە " شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، لە بارەگاکەی لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی سیاسی و پەرلەمانی کە نوێنەرایەتی ژمارەیەک هێزی سوننە دەکرد بە سەرۆکایەتی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، پەرلەمانتار موسەنا ئەلسەمەڕائی”.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە میانی کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگ تاوتوێ کران، دیارترینیان گفتوگۆی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو.
     شێخ خه‌زعه‌لی ئاماژەی بەپێویستی خێراکردنی یەکلاییکردنەوەی پرسی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان كرد کە زۆردواكه‌تووه‌.
    هه‌روه‌ها جەختیشی لەبنه‌ما نەگۆڕانەكان كرده‌وه‌ کە بزووتنەوەکە پەسەندی کردوون، بەو هیوایەی كه‌هێزە سیاسییە سوننە بەڕێزەکان هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ یەکخستن و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان خۆیاندا، بۆ ئەوەی ئەم هەڵوێستە بۆ ییكلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ ببێتە سەرچاوەی هێز بۆ دەوڵەتی عێراق.