دەستگیرکردنی 5 بازرگانی شوێنەوار لەکەرکوک

ناوخۆ
  • 8-01-2024, 14:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵگری ولێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە 5 بازرگانی شوێنەواری لەکرکوک دەستگیرکردووە.
    ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" تیمەکانی هەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بەردەوامە بۆ نەهێشتنی بازرگانیکردن بەشوێنەوارەکانەوە، لەمیانەی ئەم کارەیدا هەستابە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد ، دەرەنجام توانی 5 بازرگانی شوێنەواردەستگیربکات کە پارچەی شوێنەواری زۆرکۆنیان پێبووە.
    وتیشی تۆمەتبارەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.