شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا گەیشتە پارێزگای میسان

ئەمنی
  • 21-01-2024, 11:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی فەریقی یەکەمی روکن "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا"سەرۆکی ئەرکانی سوپا،گەیشتە پارێزگای میسان.
    پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین :- ئەمڕۆ فەریقی یەکەمی روکن" عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا" سەرۆکی ئەرکانی سوپا،بەیاوەری فەریقی یەکەمی روکن "قەیس محەممەداوی" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزی زەمینی و دەستەی ئەرکانی سوپا گەیشتە پارێزگای میسان.
    وەک پەیامنێرمان ئاماژەی پێدا :-ئامانجی سەردانەکە بۆ ئاگاداربوونە لە بە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە و پلان و بەرنامەی ئەمنی بۆ  دیاریکردنی بەرپرسیارێتی و پشتگیریکردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان .