شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا گەیشتنە پارێزگای دیالە

ئەمنی
  • 8-05-2023, 13:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی فەریقی یەکەم ، لیوا روکن "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا" سەرۆکی ئەرکانی سوپا، سەردانی فیرقەی یەکی پیادەی لە پارێزگای دیالە کرد.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە"سەرۆکی ئەرکانی سوپا،فەریقی یەکەم ، لیوا رووکن "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا" بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی ،سەردانی فیرقەی یەکەمی پیادەی لەپارێزگای دیالە کرد .
    بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە "کە سەردانەکە بۆ ئاگاداربوونە لە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە.