دادگای تاوانەکانی نەجەف 7 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تۆمەتبارێکدا سەپاند کە خۆی وەک ڕاوێژکار لە ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران ناساندوە

ناوخۆ
  • 28-04-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند کە خۆی وەک ڕاوێژکاری یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ناساندوە.
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- تاوانبارەکە پارەی لە کەسی سکاڵاکار وەرگرتووە و بەڵێنی پێداوە ڕەزامەندی فەرمی بۆ وەربگرێت بۆ پێدانی پارچەیەک زەوی.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: بڕیارەکەی بەپێی بڕگەکانی بڕیاری 160ی ساڵی 1983ی بڕگەی یەکەم/1و 2 دەرچووە.