شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا دەگاتە ئەنبار

ئەمنی
  • 12-06-2023, 11:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی لیوا "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا" سەرۆکی ئەرکانی سوپا گەیشتە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە "ئەمرۆ دووشەممە ، شاندێکی ئەمنی باڵا بە سەرۆکایەتی لیوا "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا" سەرۆک ئەرکانی سوپا،بە یاوەری جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزەکانی وشکانی ، گەیشتنە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار.
    بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەشکردوە : سەردانەکە بۆ ئاگاداربوونە لە دۆخی ئەمنی ناوچەکە و کارەکانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لەئەنبار .