لوبنان و قەتەر لە قۆناغی دووەمی جامی نەتەوەكانی ئاسیا ڕووبەڕووی چین و تاجیكستان دەبنەوە

وەرزش
  • 17-01-2024, 12:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، قۆناغی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی تۆپی پێی ئاسیا كە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت، بە دوو یاری كۆمەڵەی یەكەم دەستپێدەكات.
    لە یەكەم یاریدا هەردوو هەڵبژاردەی لوبنان و چینی كاتژمێر 5:30 ئێوارە لە یاریگای سەمامە بەیەك دەگەن.
    هەڵبژاردەی لوبنان هیوادارە دوای دۆڕاندنی یەكەم یاری بەرامبەر بە قەتەر قەرەبووی چین بكاتەوە، بۆ پاراستنی هیواكانی بۆ ڕكابەریكردن بۆ پاڵێوراوان لە كۆمەڵەی یەكەم، هەروەها هەڵبژاردەی لوبنان دەزانێت یارییەكە ئاسان نابێت، بەڵام بڕیارە بەردەوام بن ململانێ بۆ مانەوە لە پاڵەوانێتی ئاسیا.
    كاتژمێر ٨:٣٠ خولەكی شەو یاریگای بەیت میوانداری دووەم یاری نێوان قەتەر و تاجیكستان دەكات.
     هەڵبژاردەی قەتەریی، ئامادەكارییەكانی بۆ دووەم یاریی خۆی لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا تەواو كرد و چاوی لەسەر سێ خاڵەكە دانا بۆ ئەوەی سەركەوتن بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەر بكات.
    هەڵبژاردەی قەتەر دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی ئاسیا، بە 3 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەمی گرتووە، دوای ئەویش هەڵبژاردەی تاجیكستان بە خاڵێك پلەی دووەمی هەیە، چین بە خاڵێك پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، دواتر لوبنان بە هیچ خاڵێك پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە.