وەزارەتی تەندروستی لە غەززە: ژمارەی شەهیدەكانمان گەیشتە زیاتر لە حەوت هەزار و 326 شەهید

جیهانی
  • 27-10-2023, 14:43
  • +A -A

    بەدواداچوون -INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند كە ژمارەی شەهیدانی دەستدرێژیی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر غەززە بۆ ٧٣٢٦ شەهید بەرزبووەتەوە.
    وەزارەتی تەندروستی لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە ڕایگەیاند: “ژمارەی شەهیدانی دەستدرێژیی زایۆنیستەكان بۆ سەر غەززە بۆ حەوت هەزار و ٣٢٦ شەهید بەرزبووەتەوە كە ٣ هەزار و ٣٨ كەسیان منداڵ و هەزار و ٧٢٦ ژن و ٤١٤ كەسیان بەساڵاچووە، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی كە برینداربوون بەرزبووەوە بۆ ١٨ هەزار و ٩٦٧ بریندار”.
    وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانیان هەزار و ٦٥٠ ڕاپۆرتی بێسەروشوێنانیان پێگەیشتووە، كە ٩٤٠ منداڵیان هێشتا لەژێر داروپەردوودان.
    تۆپبارانی تۆپخانەی فڕۆكەكانی سوپای زایۆنیستی لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای بورەیج، مەغازی، گەڕەكی زەیتون، گەڕەكی شوجاعیە و باكووری كەرتی غەززە درێژەی هەیە.”