عامری: ئەوەی بەرخودان كردی كاردانەوەیەكی سروشتی بوو بۆ بەربەرییەتی قەوارەی زایۆنیستی

سیاسی
  • 12-10-2023, 21:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە ئەوەی بەرخودانی فەڵەستین كردوویەتی، بە كاردانەوەیەكی روشتی بۆ بەربەرییەتی قەوارەی زایۆنی دادەنرێت.
    عامری لە میانی وتارێكیدا لە قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە، كە نوسینگەی ڕاگەیاندنەكەی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەمریكا بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ دەگرێت لەوەی كە لە كەرتی غەززە ڕوودەدات لە ئەنجامی پشتیوانی بێسنوور لە زایۆنیستەكان، و وتیشی: هەر هەوڵێك بۆ فراوانكردنی شەڕەكە، ولایەتە یەكگرتووەكان بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو فراوانكردنە لە ئەستۆ دەگرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ژمارەی زۆری قوربانییەكان كە گەیشتە زیاتر لە 7 هەزار شەهید و بریندار، لە ئەنجامی ئەو پشتیوانییە بێسنوورەیە كە ئەمریكا پێشكەشی قەوارەی زایۆنیستی دەكات.
    ئاشكراشیكرد: ئەمریكا زیانێكی گەورە دەكات ئەگەر بڕیار بدات بچێتە ناو شەڕەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیستی لەدژی گەلی ستەملێكراوی فەڵەستین شەڕبكات، كە بە ئیرادەی گەورەیان هەموو سیستمە بەرگرییە قەڵادارەكانی زایۆنیستەكان و قوبە ئاسنینەكانیان لەناوبرد.
    عامری راشیگەیاند: بە هەموو شتێك و ئەو هێزەی هەمانە، پشتیوانی گەلی فەڵەستین دەكەین لە شەڕی ئەوان لەگەڵ زایۆنیستەكان و ئەوەی بەرخودانی فەڵەستین كردوویەتی بە كاردانەوەیەكی سروشتیی بەربەرییەتی  زایۆنیستی و سەرۆكەكەی نەتانیاهۆ دادەنرێت.
    عامیری ڕەخنەی لە بێدەنگی تەواوەتی سیستمەكانی ئەوروپا سەبارەت بە تاوانەكانی قەوارەی زایۆنی گرت، بە بیانووی بەرگری لە خۆكردن، و وتیشی: ئەوە بەڵگەیەكی بێ پاساو و بەڵگەیە بۆ ڕق و كینەی ئەو ڕژێمانە بەرامبەر بە خەڵكی موسڵمان.