تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بەبۆنەی دامەزراندنی 68 ساڵەی كەناڵی عێراقیە چەندین پەیامی جیاوازی پیرۆزبایی پێدەگات

سیاسی
  • 2-05-2024, 15:43
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسان و سەركردەكانی كوتلە سیاسییەكان بە بۆنەی 68 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراقیە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق كرد.
    سەرۆك و سەركردەی لایەنە سیاسیەكان و بەرپرسانی حكومی لە چەند پەیامێكی جیادا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویانە، تاییدا:  پیرۆزبایی خۆیان  لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق و بەڕێوەبەر و كارمەندان و ستافەكەی دەكەن، بەبۆنەی یادی 68 ساڵەی دامەزراندنی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی،هاوكات هیویان خوستوە  كە یەكەم دامەزراوەی میدیایی لە عێراقدا هاوسەنگ بێت لەگەڵ میدیا نێودەوڵەتییەكان لە پەرەپێدانی بەرنامەكانیدا.
    هەروەك دەخوازن لە ئاست ئەو گرفتانەی كە وڵات رووبەروویان دەبێتەوە رۆڵی كارایی خۆی ببینێت  لەوانەش رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەكان،بە هاوكاری لەگەڵ دەزگاكانی دیكەی میدیای نیشتمانی.
    لەنێوا ئەو سەركردەو بەرسانەی كە پەیامی پیرۆز باییان ناردوە ، بریتین لە هەریەك لە  "سەید عەمار حەكیم " سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی و "كامل دلێمی"سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمارو "مەحمەد حەلبوسی " سەرۆكی پارتی تەقدوم و"ئیبراهیم نامس جبوری" وەزیری پەروەردە و"مەحمەد تەمیمی" جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان و "عون زیاب " وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان و "حەیان عەبدولغەنی" جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت و "هەیام یاسری " وەزیری گەیاندن و "فالح فەیاز" سەرۆكی دەستەی حەشد" و " لیژنەی رۆشنبیری و گەشت و گۆزار و شوێنەوار لە ئەنجومەنی نوێنەران و "عەلی مۆئیەد" سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان و " راكان سعید جبوری " پارێزگاری كەركوك و "مەحمەد نوری" پاڕێزگاری ئەنبار و "یوسف مەكی گناوی" پارێزگاری نەجەف و " بیلال حەمدانی " بەرێوەبەری گشتی بانكی بازگانی عێراقی(TBI) .