تەندروستی غەززە: ژمارەی شەهیدانی كەرتی غەززە بۆ زیاتر لە 7 هەزار كەس بەرزبووەتەوە

جیهانی
  • 26-10-2023, 16:28
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی بۆردومانی زایۆنیستەكان بۆ سەر كەرتی غەززە بۆ حەوت هەزار و 28 شەهید بەرزبووەتەوە كە دوو هەزار و 913 كەسیان منداڵ و 1709 ژن و 397 كەسیان بەساڵاچوون.
    تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا: هەزار و 650 ڕاپۆرتی بێسەروشوێنیان پێگەیشتووە، كە 940 منداڵ هێشتا لەژێر داروپەردوودان.
    پێشتریش هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 23 كەس لە ژێر داروپەردووی ماڵی بنەماڵەی ئەلئەستڵ لە خان یونس دەرهێنرانەوە.
    تۆپبارانی تۆپخانەكانی سوپای زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ئۆردوگای ئەلبریج، ئەلمەغازی و گەڕەكی زەیتون، گەڕەكی شوجاعیە و باكووری كەرتی غەززە بەردەوامە.