پلاندانان لەگەڵ ئاژانسی ئەڵمانی باس لە كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوا لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان دەكات

ناوخۆ
  • 25-05-2023, 19:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی پلاندانان، بە هاوكاری ئاژانسی ئەڵمانی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وۆرك شۆپێكی تایبەت بە گونجاندن لەگەڵ واقیعی گۆڕانی كەشوهەوا ئەنجامدا.
    وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: لە وۆرك شۆپەكەدا باس لە كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوا كرا لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان، هەروەها واقیعی ژینگەیی و گۆڕاوەكانی كەشوهەوا و ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی حكومەتی عێراق دەبێتەوە لەسەر ئاستی نیشتمانی و ناوخۆیی.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: وۆرك شۆپەكە بۆ پێداچوونەوە بوو بە پێداویستییە ئەولەویەتەكان لە بواری ژینگەدا، بەمەبەستی پێشكەشكردنی پاڵپشتی تەكنیكی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی بەردەم كەشوهەوا، نەك تەنها لەسەر ئاستی عێراق، بەڵكو لەسەر ئاستی جیهانیش.
    هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لە وۆرك شۆپەكەدا بەشدارییەكی بەرفراوانی وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان بە نوێنەرایەتی (ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی ژینگە، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، شارەوانی، ئەشغاڵ، سەرچاوەكانی ئاو، و كشتوكاڵ)، هەروەها نوێنەرانی پارێزگاكانی (موسەننا، ئەنبار، و نەینەوا)، هەروەها ژمارەیەك لە پسپۆڕان و ئەو كەسانەی لەسەر ئەم دۆسییە كار دەكەن.
    بەیاننامەكە راشیگەیاندوە: حكومەتی ئەڵمانیا كاردەكات بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەتی عێراق لەم دۆسیەیەدا، لەڕێگەی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژە لە بوارە جیاجیاكاندا.