وەزیری پلاندانان دەستپێكردنی ئامادەكارییەكان بۆ نووسینی پلانی نوێی گەشەپێدان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 23-06-2022, 17:51
  • +A -A

    بەغدا_  INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە خالد بەتاڵ ئەلنەجم وەزیری پلاندانان دەستپێكردنی ئامادەكارییەكانی بۆ نووسینی پلانی نوێی گەشەپێدان بۆ پێنج ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی دەست گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە بڵاویكردووەتەوە : ئەلنەجم ئەمڕۆ لە ئەنبار سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی شانەیەكی بەدواداچوونی كرد كە دیدگای عێراق و ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام بەدی دەهێنێت، لەگەڵ لیژنەی نیشتمانی بۆ بەردەوامیی گەشەپێدان بە ئامادەبوونی پارێزگار عەلی فەرحان، هەروەها بەشداری بریكارەكانی ژمارەیەك وەزارەت و بەڕێوەبەران و دوو بەرێوەبەرانی گشتی ونوێنەرایەتی لایەنە جیاوازەكان.
    وەزیری پلاندانان وتی : بەپێی بەیاننامەكە كە بیرۆكەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لیژنەكانی گەشەپێدانی بەردەوام لە پارێزگاكان نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگ دەكات بەرەو جەختكردنەوە لەسەر گرنگی كاركردن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام و پشتگیریكردنی هەوڵەكانی پارێزگاكان لە ئەم ئاراستەیە، ستایشی دەستپێشخەریی پارێزگای ئەنبار لە باوەشگرتنی ئەم كۆبوونەوەیە، و هەوڵی پارێزگاریكردن بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لە ناوچە جیاوازەكانیدا.
    ئەلنەجم ووتیش : ئەو هەلومەرجانەی كە ئێستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، ناوازەن، ئاماژەی بە قەیرانی وشكەساڵی بێ وێنەی كرد كە كاریگەری لەسەر واقیعی كشتوكاڵی و نەبوونی بەرهەمی سەرەتایی هەبوو، هەروەها تەحەددیاتی دیكە كە قەیرانی وزە نوێنەرایەتی دەكات.
     ئاماژەی بەوەدا كە : ئێستا وەزارەت كار لەسەر دیراسەكردن و هەڵسەنگاندنی ئامانجەكانی پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵەی 2018-2022 دەكات، و دەست بە ئامادەكارییەكانی دەكات بۆ نووسینی پلانی نوێی گەشەپێدان بۆ پێنج ساڵی داهاتوو و ڕوونی دەكاتەوە كە : لەنێو ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی پلانی پێشوو بووەوە و نەبوونی تەرخانكردنی دارایی بوو كە بووە هۆی ئەوەی كاریگەری نەرێنی لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە هەموو پارێزگاكاندا هەبێت، و بەم شێوەیە گەیشتن بە ئامانجە پلان بۆ داڕێژراوەكانی گەشەپێدانی بەردەوام دواخست.
     وەزارەتەكە لە بەیاننامەكەیدا ووتیشی: پارێزگاری ئەنبار پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی ئەم كۆبوونەوەیەی وەزارەتی پلاندانان لە پارێزگاكە، پێداچوونەوە بە واقیعی گەشەپێدان و ئاستی خزمەتگوزارییەكان و ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی پڕۆژە بەردەوامەكان دەبێتەوە، ئاماژە بە كاریگەرییەكانی دەكات و گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر ژیان بەگشتی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی پێداچونەوە بوو بە رێڕەوی گەشەپێدان كە لە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوامەوە بەدەست هاتووە، كە لەلایەن ئیزهار حسێن ساڵح یاریدەدەری سكرتێری كارگێڕی وەزارەتی پلاندانان پێشكەشكرا، هاوكات بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی هەرێم و خۆجێی، محەمەد موحسین سەید، گفتوگۆی لەسەر كرا و هەڵوێستی عێراق لەبارەی بڕیارەكانی كۆنفرانسی لایەنەكانی گۆڕانی كەشوەوا و بەشداربووانی كۆبوونەوەكە زۆر تێبینی و دیدگا و بیرۆكەی پەیوەست بە گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوامیان خستەڕوو.