ئەمیندارێتی بەغداد بڕگەی یەکەمی پەڕەپێدانی شەقامی کەڕادە تەواودەکات

ناوخۆ
  • 20-05-2023, 15:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمیندارێتی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە بڕگەی یەکەمی پەڕەپێدانی شەقامی کەڕادەی تەواوکردووە ودەستیش دەکرێت بە بڕگەی دووەم لە هەڵمەتی بەغدایەکی جوانتر بە فەرمانی سەرۆک وەزیران.
    بەیاننامەی ئەمیندارێتی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرمانگەی شارەوانی کەڕڕادە بەهاوکاری لەگەڵ فەرمانگەی پڕۆژەکان ئاماژەی بەوەکرد کە کاروبارەکانی پەڕەپێدانی بڕگەی یەکەمی شەقامی کەڕادە تەواوبووە بەدرێژی 500 مەتر لە گۆڕەپانی کەڕڕادەوە تاکو دەگاتە حوسەینیەی عباس تمیمی وەدەستیش دەکرێت بە کارەکانی پەڕەپێدانی بڕگەی دووەم  
    بەدرێژی 500 مەتر تاکودەگاتە تونێلەکە.
    وتیشی کارەکانی پەیوەست بە پەڕەپێدانی ڕێگاکە بە درێژی 10 مەتر و بەردڕێژکردنی شۆستەکان و سەوزکردنی بە درەخت و دابینکردنی ئاو بۆیان و دانانی هێمای هاتوچۆو ڕاکێشانی کارەبا لەمیانەی پڕۆژەکەدایە.
    ڕوونیشی کردەوکە ئەمیندارێتی شاری بەغداد ئەم کارانە بەفەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدات لەمیانەی هەڵمەتی 
    بەغدایەکی جوانتر وقەشەنگتر.