وەزیری تەندروستی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پشکنین لەسەرکارەکەی لادەبات

ناوخۆ
  • 18-05-2023, 13:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی بڕیاری دا کە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پشکنین لەکارەکەی دووربخاتەوە.
    لە بەڵگەنامەیەکی وەزارەتدا هاتووە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بڕیاردرا بە کۆتاییهێنان بە کاروئەرکی پزیشکی ددان عباس سەباح محەمد وەک بریکاری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پشکنین.
    وتیشی کە ئەم بڕیارە بەپێی فەرمانی دیوانی ژمارە 162کەلە نووسراوی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 7122/106/5/2 لەمێژووی 11/5/2023دەرچووە٫ پاش فەرمانی وەزاری ژمارە 132 لەمێژووی 21/4/2021.