فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی و پزیشكی ددان بۆ زانکۆ ناعیراقییەکان دەردەكرێت

ناوخۆ
  • 21-09-2022, 12:39
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمرۆ چوارشەممە فەرمانی کارگێڕی دەرکرد بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی و پزیشكی ددان بۆ زانکۆ ناعیراقییەکان.
    وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە دەڵێت: لەسەر بنەمای نامەکەی ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی و ڕەزامەندی وەزیری تەندروستی هانی موسا عەقابی، بەشی کارگێڕی و دارایی و یاسایی وەزارەتی تەندروستی فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنی دەرچووانی فاکەڵتی (پزیشکی ددان) بۆ زانکۆ ناعێراقییەکان دەرکرد کە فەرمانی کارگێڕییان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە دەرچووە.
    ئەوەشی خستەڕوو" بەشی کارگێڕی و دارایی و یاسایی لەوەزارەت هەروەها فەرمانی وەزاری دەرکردووە بۆ دامەزراندنی دەرچووانی فاکەڵتی پزیشکی بۆ زانکۆ ناعیراقییەکان کە ڕەوایەتی دەرکردنی فەرمانی کارگێڕییان لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە بۆ دەرچوە.