کەشناسی .....لەپێنجشەممەوە باران بارین دەستپێدەکات

ناوخۆ
  • 16-05-2023, 11:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕۆژی چوارشەممە
    لە سەرجەم ناوچەکان نیمچە تەماوی دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش نیمچە تەم دەبێت و دەرفەتی بارین دەبێت و پلەکانی گەرماش تۆزقاڵێک بەرزدەبێتەوە لەسەرانسەری وڵاتدا.
    ڕۆژی هەینیش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور نیمچە تەم و ڕێژنەباران دەبارێت و بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، لە باکووریش تەماوی و دەرفەتی ڕێژنە باران دەبێت و بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا هەندێک دادەبەزن.
    ڕۆژی شەممەش هەندێک تەماوی دەبێت و جاری واش هەیە باران دەبارێت و ڕێژنەبارانی سووک دەبێت و بروسکەش دەبێت لەسەرانسەری وڵاتدا، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور دادەبەزن ، لەباکووریش
    پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.