کەشناسی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 18-03-2023, 11:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لەم هەفتەیەدا ڕادەگەیەنێت.
    بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف وساماڵ دەبێت شەویش دەبێتە هەورو ڕێژنەبارانی سووک ، لەباکووریش هەوراوی ونیمچە هەوردەبێت،لەباشووریش نیمچە هەور دەبێت وپاشان دەبێتە هەوروبارانی سووک ،لەسەرانسەری وڵاتیشدا پلەکانی گەرما بەزدەبنەوە، لەبەغداد پلەکانی گەرما دەبنە 30 ، هەولێر 23، دهۆک و سلێمانی وموسڵ 22 سەڵاحەدین وئەنباڕ 27 کەبەلاو نەجەف و 
    بابل و واست و میسان وناسڕیە 31، بەسڕەوموسەنناش دەبنە 32 .
    وتیشی ڕۆژی یەکشەممە کەشوهەوای ناوچەکانی ناوەڕاست ساف و هەندێک هەوراوی دەبێت ، لە بەشی ڕۆژهەڵاتیش هەورێکی تەواو و ڕێژنە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت ، لە باکووریش نیمچە هەورو بارانی سووک دەبێت لەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتیدا، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا لەڕۆژی پێشتر چەند پلەیەک دادەبەزێت .
    ڕۆژی دووشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست هەورو سووکەباران دەبارێت کەجاری واهەیە بروسکەی دەبێت، پلەکانی گەرماش لەبەش ڕۆژاوایدا لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبێتەوە، لەباکووریش کەشوهەوا هەوراوی و بارانی سووک دەبێت و بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت،
    لە باشووریش نیمچەهەورو ڕێژنەبارانی پچڕ پچڕ دەبارێت پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    هەروەها ڕۆژی سێشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست هەورو سووکەباران و بروسکەدەبێت ، لەباکووریش هەوروبارانی سووک دەبێت و هەندێک جاریش بروسکەدەبێت، لەباشووریش هەوروبارانی پچڕپچڕ دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا هەندێک نزم دەبێتەوە.
    ڕۆژی چوارشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست نیمچەهەورو هەوراوی و ڕێژنەباران دەبێت و لەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتیشدا بروسکە لێدەدات و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە، لەباکووریش نیمچەهەورو ڕێژنەباران دەبێت و لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتیدا بروسکەش لێدەدات، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت، لەباشووریش ساف و نیمچەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.