ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار دەستی پێكرد

ئەمنی
  • 20-04-2023, 12:22
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ، جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان وپشكنین لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
     لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە "هێزێک لە لیوای 18ی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانیان لە بیابان، ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەستپێکردووە".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە پتەوكردنی ئاسایشە لە ناوچەکانی ناو کەرتی بەرپرسیارێتی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە".
     ئاماژە بەوەیش كراوە، "هێزەکانی حەشدی شەعبی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بە پێشبینیکردنی هەر هێرش و هێرشێکی تیرۆریستی، و بەدوای بنكە و. بارەگاكانیان دەگەڕێن کە تیرۆریستان وەک پەناگەیەک بۆیان دەیگرنەبەر".