ئاگرێك لە بینایەكی بازرگانی نیشتەجێبوون لە ناوەڕاستی بەغدا كوژێنرایەوە و 22 هاوڵاتی ڕزگاركران

ناوخۆ
  • 29-03-2023, 21:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ئاگرێك كە لەناو بینایەكی بازرگانی نیشتەجێبوونی ناوەڕاستی بەغداد كەوتبوەوە كۆنترۆڵكرد و 22 هاووڵاتیشیان ڕزگاركرد.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە بەغداد كۆنترۆڵ بكەن كە لەناو شوێنكاری بازرگانیدا كەوتبوەوە كە سەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوون بوو و كاریگەری گازی ئاگرەكەیان لەسەر بوو.
    ئاشكراشیكرد: ئاگرەكە بەبێ‌ هیچ زیانێكی گیانی كۆنترۆڵكراو 22 هاوڵاتیش رزگاركران.