ئاگرێك لە ژمارەیەك شوێنكاری بازرگانی لە شەقامی رەشیدی بەغداد كەوتەوە

ناوخۆ
  • 29-03-2023, 20:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ناو ژمارەیەك شوێنكاری بازرگانی لە شەقامی ڕەشید لە نزیك چێشتخانەی توركیا لە بەغدای پایتەخت ڕوویداوە.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ناو ژمارەیەك شوێنكاری بازرگانی لە شەقامی ڕەشید لە نزیك چێشتخانەی توركیا لە بەغدای پایتەخت ڕوویداوە.
    وتیشی: تیمەكانی بەرگری شارستانی لە ئێستادا لە هەوڵی رزگاركردنی ژمارەیەك هاوڵاتیدان لە شوقەكانی سەرەوەی شوێنكارەكان.