بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی قەبارەی قەرزەکانی لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکانی بۆ پڕۆژەکان ئاشکرا کە هاندەری ئابووری بووە لە چارەسەرکردنی قیرانی نیشتەجێبوون.
"عەلی عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی لە وتارێکدا لە پەراوێزی کۆنفرانسی کاراکردنی بەرنامەکانی قەرزدان لە عێراق، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند" بانکی ناوەندی پێشەنگ بوو لە هاندانی قەرزدانی کەرتی بانکی، بەو پێیەی لە ساڵی 2015 دەستپێشخەرییەکی راگەیاند کە ڕەنگە گەورەترین دەستپێشخەری بێت لە مێژووی عێراقدا،بە تەرخانکردنی بڕی 5 ترلیۆن دینار بۆ پرۆژەی پیشەسازی و کشتوکاڵی و نیشتەجێبوون،هەروەها ترلیۆنێک دینار بۆ پڕۆژەی بچووک و مامناوەند، کە ئەم دەستپێشخەرییە توانی هاندەری ئابووری عێراق بێت، جا چ لەسەر ئاستی هەندێک پڕۆژە بێت یان لە چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون بە دابینکردنی قەرز بۆ کەرتی نیشتەجێبوون.
"عەلاق " راشیگەیاند "ئەو بڕە پارانەی کە تا ئێستا بە قەرز دراون نزیکەی 13 ترلیۆن دینار بووە، کە بڕە پارەیەکی زۆر گەورەیە و ئێمە ئێستا لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی ئەو دەستپێشخەرییانەداین.
"عەلاق" لە درێژەی قسەکانیدا وتی" لە قۆناغی داهاتوودا گرنگییەکی زۆر بە پارەدارکردنی کارگە بچووک و مامناوەندەکان دەدەین، بە پڕۆژە یان قەرزەکانی پەیوەست بە وزەی نوێبووەوە وەک هەوڵێک بۆ بەشداریکردن لە بانکی ناوەندی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا لە بواری وزەی پاک و خاوێن.
هەروەها جەختیشی کردەوە" کە هاندانی کەرتی بانکی بەرەو تواناسازیی بۆ سیاسەتی قەرزدان نابێت پشت بە بانکی ناوەندی ببەستێت، چونکە ئەم ڕۆڵەی بانکی ناوەندی ڕۆڵێکە لە هەندێک هەلومەرجەوە دەبێت، هەروەها دەبێت تواناکانی قەرزدان بە هێنانی پارەی دانراو و لە ڕێگەی توانای دارایی خۆیەوە وەربگرێت و دابینی بکات.
"عەلاق " لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " بەم نزیکانە کار لەسەر پەرەپێدانی ستراتیژی نیشتمانی بۆ قەرزدان دەکەین، کە لە مانگی ڕابردوو وتارێکم پێشکەش کرد کاتێک لەدەرەوەی بانکی ناوەندی بووم، بە درککردن بە گرنگی قەرزدانی بانکی، لە کۆنفرانسێکدا لە زانکۆی موستەنسریە سەبارەت بە بنیاتنانی یاساکان بۆ سیاسەتی قەرزدان یان ستراتیژی نیشتمانی بۆ قەرزدان.
ئاماژەی بەوەشدا " کە ئەمانە بابەتی زۆر گرنگ و نیشتمانین چونکە پرسی قەرزدان تەنها پەیوەندی بە توانا داراییەکانی بانکەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ژینگەی کار و مەرجە ڕێکخراوەیی و یاساییەکان و چەندین هۆکارەوە هەیە کە دەکەونە دەرەوەی سیستەمی بانکی، بۆیە دەبێتە ستراتیژییەکی هاوبەش و پێشکەش بە حکومەت و لایەنەکانی تر بکرێت بۆ ئەوەی بابەتی بەشداریکردنیان لە پشتگیریکردن ئەم پلانە بریتی بێت لە دابینکردنی بڕیار و ڕێکارە پێویستەکان .
وتیشی " توانای بانکەکان بۆ قەرزکردن پەیوەستە بە توانای هێنانی پارەی پێشەکی، ئەمەش بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نێوانیان کەرتی بانکیدا هەبێت بۆ وەبەرهێنان و قەرزدان.
ڕوونیشی کردەوە کە داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەرتی بانکی گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی قەرزدان چونکە ئەو ڕێژەیەی بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی دیاریکراوە کە 70%، و کەرتی بانکیش نزیکە بگاتە ئەم ئاستە، کە پێویستی بەوەیە هەوڵی زۆر هەبێت بۆ ڕاکێشانی پارەی دانراو بۆ کەرتی بانکی.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد" زۆر جار باس لە سنووردارکردنی قەرزی بانکی دەکرێت،نابێت ئێمە کەرتی بانکی تاوانبار بکەین تەنها لەبەرئەوەی ئەمانە ئەو توانایانەن کە لەبەردەستیدایە، پێویستە پلانێکی تۆکمە و فراوان هەبێت بۆ ڕاکێشانی پارەی دانراو بۆ بانکەکان، کە کەرتەکە دەتوانێت کۆیبکاتەوە بۆ پێدانی قەرز.
بەرێوەبەری بانکی ناوەندی " ئاشکراشیکرد کە بانکی ناوەندی زیاتر لە ٧٠ ترلیۆن دینارئ لە دەرەوەی سیستەمی بانکی هەیە بۆ جولەپێکردن و ئاڵوگۆر، ئەمەش بڕە پارەیەکی زۆر گەورەیە و نوێنەرایەتی ڕێژەیەکی بەرزی بەرهەمی گشتی ناوخۆ دەکات، بۆیە دەبێت لە قۆناغی داهاتوودا سەرنجمان لەسەر دۆزینەوەی ئامرازی پێویست بێت بۆ چالاککردنی جوڵەی وەبەرهێنان لە چەند ڕێکارێکەوە لەم ڕووەوە، دوای ئەوە ئێمە پەرەپێدانی پلانێکی ستراتیژی گشتگیر و فراوانمان بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی تەواو کرد، بۆ فراوانکردنی پەیوەندی نێوان ئەم پارانە کە لە دەرەوەی سیستەمی بانکی و بەکارهێنانەکانیاندان، کە دەتوانێت گەورە و فراوان بێت لە ئەگەری ڕاکێشانی ئەم پارانە بۆ کەرتی بانکی.
پارێزگاری بانکی ناوەندی داوای لە کەرتی بانکی کرد "هاوبەشێکی سەرەکی بێت لەگەڵ بانکی ناوەندی لەڕووی دابینکردنی شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەسەر ئاستی نیشتمانی .
ئاماژەی بەوەشدا "یەکێک لە بابەتە سەرنجڕاکێشەکان ئەوەیە کە ئەو ڕاپرسییەی سندوقی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوە لە دوودڵی خەڵک بۆ مامەڵەکردن لە کەرتی بانکیدا ئەنجامدراوە،پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانە ، کە هۆکاری یەکەم ئەوەیە کە خزمەتگوزارییەکان ئاڵۆزن و بە ئاسوودەیی بۆ هاووڵاتیان بەردەست نین لە کەرتی بانکیدا، و ئەمەش ڕاستییەکە و هەیە ، بۆیە پێویستی بە کۆکردنەوەی سیستەمی بانکی هەیە بۆ ئەوەی قەرز بدات بە هاوڵاتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە باشترین شێواز و تەکنیک، کە بەداخەوە تێبینی ئەوەدەکەین کە هاوڵاتی لە هەندێک لقی بانکەکاندا بەهۆی رێکاری کارگێڕی ئاڵۆز پەنا بۆ دادگا دەبات بۆ دانان یان کێشانەوەی بڕە پارەکان.
"عەلاق" ئەوەشی خستە روو " کە بانکی ناوەندی فەرمانگەیەکی فراوانە بۆ کەرتی بانکی ، و ئەوەش دەبێتە جێی سەرنجی ئێمە و چاودێریکردنی مەیدانیمان بۆ خزمەتگوزارییە بانکیەکان و تا ئەو ڕادەیەی کە هاوسەنگی لەگەڵ ستانداردەکان دەپارێزن.
هەروەک راشیگەیاند " ئێمە پڕۆژەی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی گەرەنتی قەرز دەخەینەڕوو، کە زۆر گرنگە و بڕێکی زۆر بۆ کەرتی بانکی دابین دەکات بۆ پێدانی قەرز.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "کەرتی بانکی پێویستی بە کردنەوەی لقی زیاتر هەیە لەو روانگەیەشەوە دەستخۆشی لە هەندێک بانک دەکەین کە لقەکان و شێوازی کارکەدنیان فراوانکردوە لە ناوخۆی عێراق، داواش لە بانکەکانی دیکە دەکەین ئەم هەنگاوانە بگرنە بەر لە ناوچەکانی وڵاتدا شێوازی کارکردنیان فراوان و بەهێزتر بکەن.
"عەلی عەلاق " هۆشداریشی دا لە کەمکردنەوەی مەترسییەکان سەبارەت بە قەرزدان و بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە گەشەی کەرتەکاندا هەبێت، پێویستە قەرزەکان هەمەچەشن بن، و ئەمەش سەلامەتی بۆ سیستەمی بانکی و هاوسەنگی لە گەشەی کەرتەکاندا دەپارێزێت .