پۆلیسی كەركوك: لەسێ مانگی رابردوودا 30 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

ناوخۆ
  • 27-03-2022, 17:09
  • +A -A

    كەركوك ـ INA 
    فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ لەناوبردنی ماددەی هۆشبەر ئاشكراكردو هەروەها تەئکیدی لەسەر بڕینی ڕێگەکانی دابینکردن و هێنان و بردنی ماددە هۆشبەرەکان لەگەڵ پارێزگاکانی تر کردەوە.
    بەڕێوبەری بەشی مادەی هۆشبەر و كارتێكەرە دەرونیەكان لە پارێزگاکە عەمید ڕەئووف عەبدولکەریم بەرزنجی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: دەزگا ئەمنییەکان لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 30 بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرتووە وتیشی: ئەم هەڵمەتە لەسەر ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و بەپشتیوانی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک جێبەجێكراوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: دەزگا ئەمنییەکان توانیویانە ڕێگاکانی دابینکردنی قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێوان کەرکوک و پارێزگاکانی تر ببڕن، و دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاریش لەسەرچاوە تایبەتەکانی ئەم بەشەوە ڕێژەی بەکارهێنان و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەپارێزگای کەرکوک بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
    ئااژەی بۆ ئەوەشكرد: ژمارەی ئەو بازرگان و قاچاخچیانەی ماددەی هۆشبەر كە ساڵی ڕابردوو دەستگیرکراون 400 کەسە و زیاتر لە 20 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و هێرۆین و مادەی دەروونی و حەب و مادەهۆشبەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە.
    هاوكات وتەبێژی فەرمانەیی پۆلیسی كەڕكوك، موقەدەم عامر محێدین، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی، ڕاگەیاند: فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا 25 داواکراوی بە پێی ماددەی 4ی تیرۆر لەچەند ئۆپەراسیۆنێكدا  لە قەزای حەویجە و ناحەی رەشاد و قەزای داقوق دەستگیرکردووە، وتیشی: فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک لەماوەی ئەم مانگەدا توانیویەتی زیاتر لە 310 داواکراو دەستگیر بکات.