وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت کە زانیاری تەواوی لەسەرڕێگاکانی ئاودیوکردنی مادەهۆشبەرەکان هەیە

ئەمنی
  • 8-06-2022, 21:32
  • +A -A

    .بەغداد / INAامنە السلامی

    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە, ڕایگەیاند کە زانیاری تەواوی لەسەر شێوازو ڕێگاکانی ئاودیوکردنی مادەی هۆشبەر هەیە، ئاماژەشی بەوەدا کە لەم ڕووەوە زانیاری دەگۆڕنەوەلەگەڵ
    وڵاتانی دراوسێ.
    بەڕێوەبەری نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان لە وەزارەت 
    عەقید بلال سوبحی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند ماددەهۆشبەرەکان تاوانێکی ڕێکخراوەو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت، و کۆمەڵگای مرۆیی بەئامانج دەگرێت بەتایبەتی توێژی لاوان.
    ڕوونیشی کردەوەکە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان زانیاری تەواومان هەیە دەربارەی ڕێگاکانی ئاودیوکردنی مادەهۆشبەرەکان .
    هەروەها وتی کە لاوان لەتوێژەکانی دی زیاتر بەئامانج دەگیرێن کەتەمەنیان لە 18 ەوە بۆ 25 ساڵانە، ئاماژەشی بەوەداکە کە چەتەکان نوێترین ئامراز بەکاردێنن لەوانە فڕۆکەی جارۆکەدار کە لەلایەن هەواڵگریەوە توانرا بەیەک ملیۆن
    حەبی کەبتاغونەوەبکەوێنرێتە خوارەوە.
    وتیشی کە زۆربەی ماددەهۆشبەرەکان لەدەروازەنافەرمیەکانەوە دزەیان
    پێدەکرێت لە سنورەکانی ئێران و
    یان لەڕێگای زەلکاوەکان وەیان لە بیابانەکانی ئەنبارەوە.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لەناوشارو لەناوچەکانی دیکەدا ڕۆڵدەگێڕێت کەچی چاودێریکردنی سنوورەکان لەئەستۆی پاسەوانانی سەرسنوورەکانە وتیشی ئەم چەتانە فڕۆکەش بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنن.
    هروەها سوبحی وتی کە پڕۆسەیەکی گۆڕینەوەی زانیاری
    لەنێوان ئێمەو وڵاتانی دراوسێداهەیە دەربارەی ئاودیوکردنی مادەهۆشبەرەکان، و جگەلەوەش کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین لەگەڵ سەرۆکانی دەزگاکانینەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان،
    ئاماژەی بەوەش دا کە چەتەکان لەم بازرگانیە قازانجێکی زۆر دەکەن کە دەگاتە ملیۆنان دۆلار، وتیشی هێزەئەمنیەکانمان چەند شەهید وبرینداریان داوە لەدەرەنجامی بەرەنگاربوونەوەی
    ئەم چەتانە.