ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەبۆژمارەیەک پڕۆژەیاسا دەکات

سیاسی
  • 28-01-2023, 15:05
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە خوێندنەوەی بۆژمارەیەک پڕۆژەیاساکرد.
    بەیاننامەی فەرمانگەی ڕاگەیاندن کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەکرد کە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ ژمارەیەک پڕۆژەیاسا کردووە لەوانە پڕۆژەیاسای ئەندامێتی کۆماری عێڕاق لە ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی دامەزراندنی سندۆقێک بۆقەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ئالودەبوون بە ڕۆن بۆساڵی 1992.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای ڕاستاندنی ڕێککەوتنی دووباجی ئەنجام دا کە پەیوەستە بە باجی داهات وخۆنەدزینەوەلە باجی نێوان عێڕاق ووڵاتی هۆڵەندا، ڕوونیشی کردەوەکە خوێندنەوەبۆ پڕۆژە یاسای پەیمانگەی ئامادەکردنی کۆمیسیارانی پۆلیس دەکرێت.