ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی خەڵاتی یەکەم لەداهێنانی نمرەیی عێڕاقی ساڵی 2022 بەدەستدێنێت

ناوخۆ
  • 27-12-2022, 15:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA حسن فواز
    تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی لەو ڕاپرسیەی کە لە زانکۆی ئیمام جعفڕ سادق ( سەلامی خودای لێبێت) پلەی یەکەمی بەدەستهێناو چوار خەڵاتیشی وەرگرت .
    ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیش ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پلەی یەکەمی لەو ڕاپرسیەدا بەدەستهێنا وەک باشترین ئاژانسی دەنگوباس.
    هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆکە ئاهەنگێکی مەزنی گێڕا بەناونیشانی ( خەڵاتی داهێنانی ڕاگەیاندن بۆساڵی 2022 ) بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی بواری یانەکۆمەڵایەتیەکان، لەم ئاهەنگەدا کەناڵی عێڕاقیەی ئیخباری و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی و ئێزگەی کۆماری عێڕاق و ڕۆژنامەی سەباح پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
    سەرۆکی زانکۆکە ڕیاز خلیل ابراهیم بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کەژمارەیەک لە داهێنەرو ڕۆژنامەنووسەکانی داهێنانی نمرەیی و لێهاتووەکانی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی لەم ڕێوڕەسمەدا خەڵات کران و ڕوونیشی کردەوە کە جەماوەرو ڕاگەیاندکاران گرنکیەکی زۆر بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی دەدەن.
    هەروەها دەسخۆشی لە هاوکاریکردنی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرد لەگەڵ بەشەکانی ڕاگەیاندن و ڕادیۆ و تەلەفزیۆن کە سەردانی ئاژانسەکە دەکەن ، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئاژانسەکە هەواڵی گرنگ پەخش دەکات و کەهەموو چالاکیەکان دەگرێتەوە.
    لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆکە محمد فلحی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە بەشەکە ڕێوڕەسمێکی ڕێکخست بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی یانەکانی کۆمەڵایەتی کە ناوەکانیان بەشێوەیەکی ئەلکتڕۆنی دەستنیشان کران.
    وتیشی کە لەپڕۆسەکەدا باشترین وتەبێژو باشترین داڕێژەری ناوەڕۆک و بێژەری هەواڵ و 
    باشترین پێشکەشکاری بەرنامەی وەرزشی هەڵبژێردران کە گرنگترینیان ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی و بەڕێوەبەرەکەی ستار العرداوی بوو.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی دەزگایەکی ڕەسەن و باوەڕپێکراوەلەلایەن جەماوەرەوە و جگەلەوەش مێژوویەکی دێرینی هەیەو پیشەوەریانە کاردەکات بۆیە لە ڕاپرسیەکەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕۆژنامەی سەباح و کەناڵی عێڕاقیە و ئێزگەی کۆماری عێڕاقیش ڕێزیان لێ نرا.
    جەختیشی لەوەکردەوەکە پڕۆسەی دەنگدانەکە بەشێوەیەکی ئەلکتڕۆنی بەڕێوەچوو و پشکی شێری خەڵاتەکانیش بەر تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کەوت ئەویش لەبەر ئەوەی توانیویەتی متمانەی هاووڵاتیان بەدەست بهێنێت.