نرخی دۆلار دابەزینی نوێ بەخۆیەوە بینی

ئابوری
  • 24-01-2023, 15:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
     نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 158 هەزار دینارە، نرخی کڕینی دۆلار یش بە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە.
    ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سودانی ئەنجام دەدات
    پێشتر بانکی ناوەندی عێراقی ،بەئامانجی زیادکردنی داھات ، بڕیاریدا کە دەستکاری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکات، بەو پێیەش نرخی کڕینی هەر دۆلارێک لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار جێگیرکرا، هەروەک نرخی فرۆشتنیشی بە بانکەکان بۆ هەر دۆڵارێک 1460 دینار دیاریکرا، ھاوکات نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتیانیش بە 1470 دینار بۆ ھەر دۆلارێک دیاریکرا.