نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی

ئابوری
  • 23-01-2023, 15:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،نرخی دۆلار لە بۆرسەی ناوخۆییدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
     نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 161 هەزار دینارمامەڵەی پێوەکرا ، هاوکات نرخی کڕینی دۆلاریش بە 160 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
    پێشتر بانکی ناوەندی عێراقی ،بەئامانجی زیادکردنی داھات ، بڕیاریدا کە دەستکاری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکات، بەو پێیەش نرخی کڕینی هەر دۆلارێک لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار جێگیرکرا، هەروەک نرخی فرۆشتنیشی بە بانکەکان بۆ هەر دۆڵارێک 1460 دینار دیاریکرا، ھاوکات نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتیانیش بە 1470 دینار بۆ ھەر دۆلارێک دیاریکرا.