بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ڕایگەیاند کە 86 تریفکلایت کارادەکاتەوە

ناوخۆ
  • 14-01-2023, 15:25
  • +A -A

    بەغداد/INA ئامینە سلامی
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە وەزیری ناوخۆعبدالامیر شمری فەرمانی داوە بە کاراکردنەوەی ژمارەیەک تریفکلایت لەناوشاری بەغداد.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان عەمید زیادقەیسی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ کاردەکات بۆ کردنەوەی شەقامەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمیندارێتی بەغداد وکاراکردنی هەندێک لەترفیکلایتەکان کە کێشەی تەکنیکیان هەیە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە گڵۆپی86 فیلکە کاراکراوەتەوەو40 فیلکەی دیکە کاریان لەسەر دەکرێت بۆ چاککردنەوەیان.
    ئاماژەشی بەوەدا کە هەندێک لە چوارڕێیانەکان ناخرێنە سەرسیستەمی تریفلایتەکان.
    هەروەها ڕوونی کردەوەکە وەزیری ناوخۆعبدالامیر شمری سەرجەم کارمەندان و ئەفسەرانی هاتووچۆی ڕاسپاردووە کە کارلەسەر چاککردنەوەی گڵۆپی ترفکلایتەکان بکەن.