الغزی بۆماوەی 10 ڕۆژ مۆڵەت دەدات بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆڕتێک دەربارەی شەمەندەفەری هەڵواسراو

ناوخۆ
  • 12-06-2022, 15:29
  • +A -A

    .بەغداد/INA
    ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە
    جەختیکردەوە کە بەردەوامە لەچارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە رامبەر پڕۆژەی 
    شەمەندەفەری هەڵواسراو، ئەویش وەک ئامادەکاریەک بۆ 
    جێکردنەوەی لەیاسای بودجەدا،
    وبۆ دەستکردنیش بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لەلایەن دوو کۆمپانیای کۆری و فەڕەنسیەوە.
    وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران حیدر مجید
    لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵواسراو 
    لەساڵی 2014 لەئەستۆی پارێزگای بەغدادبوو بەڵام لەبەر 
    هەندێک کێشەی کارگێڕی و هونەری و یاساییەوە پڕۆژەکە
    تەواو نەکرا و ئاماژەشی بەوەکرد کە لەپێش سێ مانگ لەمەوبەر پڕۆژەکە کاراکراوەتەوە.
    هەروەها وتی هەردوو پارێزگای بەغداو وەزارەتی گواستنەوە 
    هەردووک بەرپرسیارن لەم پڕۆژەیە، وپێش دووهەفتە لەکۆبوونەوەیەکی کۆمپانیای ستومی فەڕەنسی و کۆمپانیای 
    هوندای ئەم باسەکراوە.
    هەروەها مجید وتی کە الغزی ئەمیندارێتی بەغداو وەزارەتی گواستنەوەی ڕاسپاردووە کە تیمێکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ لابردنی ئاستەنگەکان هەمبەربە 
    گوزەرگەی شەمەندەفەرەکەو بۆ ئەم مەبەستەش 10 ڕۆژ مۆڵەت دراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێش جێکردنەوەی لە بوودجەی
     وەبەرهێنان.
    وتیشی کە وەزارەتی پلاندانان 
    کارلەسەر ئەم بابەتە دەکات و حکومەتیش مکوڕە لەسەر دەستکردن بە پڕۆژەکە.
    پێشووتریش الغزی وەزیری گواستنەوەی ڕاسپاردبوو کە 
    شێوازێک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بخرێتە ناو بوودجەی گشتیەوە.
    ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی ودەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە الغزی و وەزیری گواستنەوە لەمبارەیەوە گفتوگۆیان کردووە دەربارەی پڕۆژەکە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ستومی فەڕەنسی و هۆندای کۆری .
    ئاماژەشی بەوەکرد کە شاری بەغداد پێویستی بە پلانی ئومێدبەخش هەیە بۆ چڕی دانیشتوانەکەی و پاڵپشتیش لە 
    حکومەت بکات بۆ چارەسەر کێشەکان و نەهێشتنی خنکانەکانی ڕێوبانەوکان، ئەویش لەڕێگەی کاراکردنی پڕۆسەکانی کاراکردنەوەی گواستنەوەی کۆمەڵیانە.
    وەزیری گواستنەوە لەلایەن خۆیەوە ڕۆڵی ئەمیندارێتی
    ئەنجومەنی وەزیرانی بەرزنرخاند لەسووربوون لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەکان.
    کۆبوونەوەکە جەختیکردەوە لەسەر داڕشتنی شێوازێکی یاسایی بۆ جێگیرکردنی پڕۆژەکە
    لەبودجەی گشتی و ئامادەکردنی
    توێژینەوەیەکی تێروتەسەل بۆلابردنی ئاستەنگەکان.
    هەروەها بەیاننامەکە وتی کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ستوم قۆناغەکانی پڕۆژەکەی لەساڵی 2017 خستەڕوو جگەلەوەش دیزاین و توێژینەوەکانی پێشووشی دەربارەی پڕۆژەکە خستەڕوو. ئامادەگی هەردوو کۆمپانیاکەشی
    نیشان دا بۆ دەستکردن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئەویش پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی وهونەری و کارگێڕیەکان .