دەستەی دەسپاکی 9 ملیون دۆلار لەبانکەکانی لوبنان دەگێڕێتەوە

ناوخۆ
  • 21-04-2022, 13:47
  • +A -A

    بەغداد /INA

    دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کەوا توانیویەتی نۆملیۆن دۆلار لە لەبانکەکانی
    لوبنان بگێڕێتەوەو ڕوونیشی کردەوەکە لەساڵی (٢٠١٣)وە کارلەسەر ئەم مەلەفە دەکات.
    هەروەها فەرمانگەی گێڕانەوە لەدەستەی دەسپاکی لەبەیاننامەیەکیدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی(INA) کەوت وتی سەرۆکی یەکەمی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەیرووت کە ڕاسپاردەی کارەکەیە بۆ لێکۆڵینەوە لەبابەتەکانی شێوازی جێبەجێکاری بڕیاری ڕادەستکردنی بڕی نۆملیۆن دۆلاری دەرکرد بەحکومەتی عێڕاقی جگەلەڕادەستکردنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لەناوچەی راس بیروت، ئەوەشی ڕوونکردەوە کەئەم بڕە پارەیە لەلایەن تۆمەتبار زینە سعودەوە ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرابووو بەناوی خوازراو لەپێنج بانکدا حەواڵە کرابوو.
    بەیاننامەکە ڕوونی کردەوە کە دەستەکە لەساڵی(٢٠١٣) کارلەسەر ئەم بابەتە دەکات،ئەویش بەهەماهەنگی ولەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی دادبە پشکنین وگەڕان بەدوای پارەو پولی ئەم تۆمەتبارە کە گەیشتینە ئەوەی کە پارەی لە بانکەلوبنانیەکاندا هەڵگرتبوو، لەمیانەی گەڕان وپشکنیندا نوسراومان ئاڕاستە کرد بۆدەسەڵاتی دادوەری لوبنانی بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕیارێکی جێبەجێکاری بۆ بڕیاری تۆمەتبارکردنەکەکەلە دادگاکانی عێڕاقەوە دەرچووە.
    هەروەها وتی دادگای لوبنانی لەسەرەتادا فەرمانێکی دەرکرد بە حەواڵە کردنی مەلەفەکە بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە وپاشا دەستەی دەسپاکی هەستا بە ڕاسپاردنی پارێزەرەکەی خۆی لەلوبنان بۆ ئەنجامدانی بەدوداچوون بۆئەوبڕیارانەی دادگا.
    لەلایەکی دیکەوە بەیاننامەکە ڕوونی کردەوە کەپاش ئەوەی کە داواکاری پێشکەش بە دادوەری لوبنانی کرا دادگاش بەدەوری خۆی بڕیاری سەندنەوەی ئەوپارانەی دەرکرد کەبەناوی خوازراو حەواڵە کرابوون ئوجا دەستەی دەسپاکی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی هەماهەنگیان کرد بۆ هێنانەوەی پارەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
    سەبارەت بەوپارانەی کە تۆمەتبارەکە ڕفاندبوویە ئوردنیش فەرمانگەکەمان جەختی لەسەر ئەوە کردەوەکە دەستەی دەسپاکی هەمهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی یاسایی لەهەردوو وەزارەتی داد و وەزارەتی دەرەوە کاریان لەسەر ئەم بابەتە کردووە و خوازیارە کە تانە لەبڕیاری دادگای ئوردنی بدات بۆ سڕکردنی پارە دزراوەکان کەدەکاتە بڕی (٥٫٧٠٠٫٠٠٠)دولار
    ئەویش بەپێی بەندەکانی یاسای ئوردنی نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە کۆبوونەوەیەک لەمانگی(١١)ی ساڵی (٢٠٢٢) لەگەڵ دادوەری باڵایئوردن گرێدرا لەنێوان دەستەکەوئەنجومەنی دادوەری باڵا وسەرۆکایەتیداواکاری گشتی و وەزارەتی داد کەتیایدا باس لەو پارەوپولانە کرا کە تۆمەتبارەکە حەواڵەیانی کردبوون.
    ئەمەو دەستەی دەسپاکی دزینێکی دیکەی ئاشکراکرد بەبڕی هەڤدە ملیار دینارلە ئەمیندارێتی بەغدادو توانی کە تۆمەتباری سەرەکی دەستگیربکات کە چەند ملیۆن دۆلاری دزیبوو ودەیویست لە لوبنانەوە بیگوازێتەوە بۆ تورکیابە پاسپۆرتێکی ساختە، هەروەها دەستەکە توانیویەتی کەیەک ملیۆن و سەدهەزاردۆلارودووکیلۆ زێڕ لەماڵێکدا بدۆزێتەوە ودەستبەسەردا بگرێت و چەند خانووبەرەیەکیش بگرێت کە بەدوو ملیۆن دۆلار تۆمەتبارەکە کڕیبووی بە وپارە دزراوانە.
    شایانی باسە کە دادگای ڕەسافەبڕیاری زیندانی هەتاهەتایی ودەسبەسەرداگرتنی سەرجەم ماڵ وموڵکە گوازراوو نەگوازراوەکانی دەرەوەو ناوەوەی عێڕاقی بۆتۆمەتبارەکە دەرکرد