سعودیە زیادكردنی گەشتە ڕاستەوخۆكان لەگەڵ عێراق ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 26-04-2024, 16:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی شانشینی سعودیە زیادبوونی ژمارەی گەشتە ڕاستەوخۆكانی لەگەڵ عێراق ڕاگەیاند.
    فڕۆكەوانی مەدەنی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : بە پشتبەستن بە ستراتیژی نیشتمانی بۆ كەرتی فڕۆكەوانی لە شانشینی سعودیە، كە ئامانجی دوو هێندەكردنی توانا و گەیشتن بە زیاتر لە 330 ملیۆن سەرنشین ساڵانە و زیاتر لە 250 شوێنی مەبەستە لە جیهاندا، وەك درێژكراوەی پەیوەندییە نزیكەكانی نێوان شانشینی و كۆماری عێراق، ئۆپەراسیۆنی گەشتە ڕاستەوخۆكان لە شاری دەمام لە شانشینی عێراق بۆ شاری نەجەف لە كۆماری عێراق ڕادەگەیەنین، جگە لە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ شارەكانی بەغدا و هەولێر لە كۆماری عێراق، لە یەكەمی مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە دەست پێدەكات.